بەپێی ریزبەندی بوارەکانی خوێندن بۆ ساڵی 2025 ، Subject Rankings 2025 زانکۆی سلێمانی لە چوار زانستی سەرەکیدا پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عیراقی بەدەستهێناوە.
ریزبەندییەکە دامەزراوەی تایمز بۆ خوێندنی باڵا ئەنجامی داوە و لەنێوان دوو هەزار و ٢٩ زانکۆی جیهاندا کراوە، لەسەر ئاستی عیراق زانکۆی سلێمانی لە بوارەکانی ئەندازیاری، زانستە فیزیکییەکان و پزیشکی و تەندرووستی، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی عێراق بەدەستهێناوە.
لە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنەکەدا، دامەزراوەی تایمز هەمان پێوەرەکانی ریزبەندیی زانکۆکانی جیهانی بەکارهێناوە، کە بەراوردکارییە لەسەر ئاستی ژینگەی فێربوون، ژمارە و ناوبانگی توێژینەوە، گواستنەوەی زانیاری و بەنێودەوڵەتی بوون.
ساڵانە دامەزراوەی تایمز ریزبەندی زانکۆکانی جیهان ئەنجام دەدات و سەرجەم ساڵەکانیش لەسەر ئاستی عیراق زانکۆی سلێمانی لەپلەی یەکەم و پێشینەی ریزبەندییەکەدایە.
زانکۆی سلێمانی یان زانکۆی دایک، یەکەم زانکۆی هەرێمی کوردستانە و لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە، ئەگەرچی لە ساڵی ١٩٨١دا، رژێمی بەعس زانکۆى سلێمانی بە زەبری هێز بۆ هەولێر گواستەوە و ناوەکەی بۆ 'زانکۆی سەلاحەدین' گۆڕی، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢دا، بۆ جارى دووەم دامەزرێنرایەوە.
زانکۆی سلێمانی لەڕووی ئەکادمییەوە هەردوو پڕۆگرامی بەکالۆریۆس و خوێندنى باڵا پێشکەشدەکات و بڕوانامەی بەکالۆریۆس، بڕوانامەی دیبلۆمی باڵا، ماستەر و بڕوانامەی دکتۆرا دەبەخشێت، هەروەها چەندین گۆڤاری ئەکادیمی بڵاودەکاتەوە و لە پێنج کامپ و شەش سەنتەر پێکهاتووە.
ئەمڕۆ 22ی 1ی 2025، کە بە مانگی کوردی هاوکاتە بە 2ی رێبەندان، 79 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد تێدەپەڕێت، ئەو کۆمارەی تەمەنی ساڵی پڕ نەکرد، بەڵام دوای 79 ساڵ هێشتا شانازییەکی گەورەی کوردە و جێدەستی بە مێژووی ئەو دەیان ساڵەی رابردووەوە دیارە.
کۆماری کوردستان لە مهاباد لە دۆخێکی لەباردا دامەزرێنرا، دوای ئەوەی لە ساڵی دووەمی جەنگی دووەمی جیهانیدا 1941 هێزەكانی یەكێتی سۆڤێت، ناوچەكانی باكوری ئێران و باكوری رۆژهەڵاتی كوردستان و هێزەكانی بەریتانیا و ئەمریكا ناوچەكانی باشوری ئێرانیان داگیركرد، شای ئێرانیان ناچاركرد واز لە دەسەڵات بهێنێت.
هەر لەو ماوەیەدا وەفدێکی کورد بە سەرۆکایەتی قازی محەمەد چوون بۆ باکۆ و لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت کۆبوونەوە. وەفدەکە لەگەڵ باقرۆف سەرۆک وەزیرانی ئازەربایجان کۆبووەوە و چەندین رێککەوتننامەیان لەگەڵ ئیدارەی سۆڤیەت ئیمزا کرد.
دوای ئەو هەماهەنگیەی کورد لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت هەیبوو، دوای لەسەرکارلادانی رەزا شا، دۆخی سیاسیی ئێران تاڕادەیەک گۆڕا و کرانەوەیەک دروست بوو، لە رابردوودا رەزا شا بە تەواوی هەوڵی سەرکوتکردنی سەرجەم دەنگەکانی دەدا و دەیویست نەتەوەکانی دیکە لەناو فارسا نقوم بکات، دوای رووخانیشی لە مەهاباد بۆشایی سیاسیی دروست بوو.
هەموو ئەو دۆخانە بوون بە زەمینەیەکی لەبار و لە ئابی ساڵی 1942دا 11 گەنجی کورد، کە سەرجەمیان خوێندەوار بوون و بیری کوردسایەتی و بەرەوپێشبردنی کورد لە سەریاندا بوو، کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد 'ژێکاف'یان دروست کرد. کە سەرەتا بە نهێنی کارەکانیان دەکرد، لە ساڵی ١٩٤٣دا کۆنگرەیەکیان بەست و لەوێشەوە 'گۆڤاری نیشمان'یان دەرکرد، کە زمانحاڵی کۆمەڵەکە بوو.
قازی محەمەدیش کە پەیوەندی بە کۆمەڵەکەوە کردبوو، بەهۆی ئەوەی کەسایەتییەکی دیاری هەبوو و لەهەمان کاتیشدا دادوەری شاری مهاباد بوو، وەک سەرۆکی ژێکاف دیاری کرا.
هەر لە ئەیلوولی 1942 و دوای دامەزراندنی ژێکاف دەوڵەتی تورک ترسی لێنیشتبوو و پەیامێکی بۆ لەندەن نارد و باسی لە رێکخستنە کوردییەکانی ناوچەکە کرد.
لە ساڵی 1944دا سێ رێکخستنی کوردی بە ناوەکانی کۆمەڵە (ژێکاف)، خۆییبوون و هیوا کۆبوونەوە و رێککەوتنێکیان بە ناوی 'سێ سنوور' ئیمزا کرد.
دوای چوار ساڵ لە کار و چالاکییەکانیان، ئیتر ئەو شێوەی کارە دەرەقەتی سیستمی سیاسیی و بەڕێوەبردنی ئەوکاتی ئێران و ناوچەکە نەدەهات و بڕیاریان دا حزبێک بەناوی 'حزبی دیموکراتی کوردستان' دابنێن، کە قازی محەمەد وەک سەرۆکی ژێکاف بڕیاری گۆڕینی کۆمەڵەکەی بۆ حزب دا.
قازی محەمەد بەهۆی کەسایەتییە بەهێزەکەی پەیوەندی لەگەڵ سۆڤیەتدا باش بوو، ئەوەش رێگای خۆشکردبوو بۆ راگەیاندنی کۆماری کوردستان و دواجار لە 22ی 1ی 1946دا لە مەیدانی چوارچرا لە مهاباد کۆمارەکەیان راگەیاند.
لە رێورەسمی راگەیاندنی کۆمارەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و سەرۆکهۆزە کوردەکانی ناوچەی موکریان و نوێنەری پارچەکانی دیکەی کوردستان بەشدار بوون.
دواتر سنووری كۆماری كوردستان زۆرترین ناوچەی موكریانی لە رۆژهەڵاتی كوردستان گرتەوە، بەجۆرێك شارەكانی مهاباد، بۆكان، شنۆ، پیرانشار، سەردەشت و نەغەدە بەشێك بوون لە كۆمارەكە و لە باشووریشەوە، سنووری كۆمارەكە تاوەكو شارەكانی بانە و سەقز درێژ بووەوە.
یەکەم گۆڤاری منداڵان بە زمانی کوردی دەرکرا بەناوی 'گڕوگاڵی منداڵانی کورد'
کۆماری کوردستان توانی چەندین کاری گرنگ ئەنجام بدات، لەوانەش پەرەدان بە زمانی کوردی و دەرکردنی چەندین گۆڤار، بە جۆرێک گۆڤاری تایبەت بە منداڵانیشی دەرکرد بە ناوی "گڕوگاڵی منداڵانی کورد"، کە یەکەم گۆڤاری منداڵانە بە زمانی کوردی.
ئامانجەکانی کۆماری کوردستان
ئامانجەکانی کۆمارەکە لە خزمەت کورد و دامەزراندنی دەوڵەتی کورددا بوون، لە دیارترینیشیان ئەوە بوو، زمانی كوردیی بكرێتە زمانی راگەیاندن و خوێندن و بەڕێوەبردن.
هەروەها بەشێک لە ئامانە سەرەکییەکانی دیکەش بریتی بوون لە: ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ كوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت و بابەتە كۆمەڵایەتییەكان، ھەموو لێپرسراوەكان لە خەڵكی ناوچەكە ھەڵبژێردرێن، یاسایەك ھەبێت كە بەیەك شێوە مامەڵە كرێكار و كەسایەتییە باڵاكاندا بكات.
کۆمارەکە بەهۆی ئەو پشتگیرییە زۆرەی بەدەستی هێنابوو زوو گەشەی کرد و دوای نزیكەی 20 رۆژ و لە 11ی مانگی 2ـی 1946دا، بە مەرسومێكی كۆماری، كە لە رۆژنامەی كوردستانی زمانحاڵی حزبی دیموكراتی كوردستان و كۆماری كوردستان بڵاوكرایەوە، حكومەتی كوردستان پێكهێنرا، كە پێكهاتبوو لە 13 وەزارەت و "حاجی بابەشێخ" سەرۆك وەزیران بوو.
ئەگەرچی تەمەنی کۆماری کوردستان ساڵی بەسەردا نەسوڕا، بەڵام چەندین کاری گرنگی ئەنجامدا کە تاوەکو ئێستاش کورد لە بەری ئەو رەنجە دەخوات، لە گرنگترینیان دانانی ئاڵای کوردستان و دانانی سرودی ئەی رەقیب و ناوی پێشمەرگە بوو.
کۆماری کوردستان لەو ماوەیەدا خوێندنی کردە زۆرەملێ و دەرفەتی دایە ژنان بەشداری لە کایەی سیاسیی و بەڕێوەبردندا بکەن. قازی محەمەد لەگەڵ دەسەڵاتی عەشیرەتدا نەبوو و دەیویست لەرێگای خوێندەوارییەوە ئەو بیرە لەناو ببات.
ئاڵای کۆماری کوردستان
ئاڵای کوردستان لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا بە دوو شێوە دیزاینی بۆ دانرا، کە یەکەمیان لەلایەن فاتیمە ئەسەد شاھینەوە دیزاین کرا و بە تەواوی نزیک بوو لە ئاڵای ئێستای هەرێمی کوردستانەوە، تەنها شێوەی تیشکەکانی خۆرەکە جیاواز بوو.
دیزاینی دووەمیش لەلایەن فاتیمە سەید مەناف حوسێنی کرا و دواتریش ئەو ئاڵایە کرا بە ئاڵای رەسمیی، کە لە بری خۆری ناوەندی ئاڵاکە دوو چڵە گەنم و قەڵەمێک و خۆرێک لە پاڵ رەنگەکانی سوور و سپی و سەوزدا هەن. کە نیشانەی گرنگیدانی کورد بووە بە خوێندن و خوێندەواری و خاک و ئاشتی و بەرهەم و بەپیتی خاک، لە پاڵ ئەوانەشدا سروشتی کوردستان و ئومێد و هیوا بە داهاتوو.
ئەی رەقیب
دڵداری شاعیر، کە ناوی تەواوی یونس رەئوفە، لە ساڵی 1938 هۆنراوەی 'ئەی رەقیب'ی داناوە، کۆماری مهاباد لە ساڵی 1946دا ئەو هۆنراوەیەی بە سرودی رەسمی خۆی ناساند، کە ئێستا سرودی نیشتمانی هەرێمی کوردستانە.
ناوی پێشمەرگە
کەریم زەند گەڕیدە و مێژوونووسی کورد باس لەوەدەکات، لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا لیژنەیەک دانراوە بۆ ئەوەی ناوێکی گونجاو بۆ سوپای کوردستان هەڵبژێردرێت.
وەک کەریم زەند کە خۆی لە لیژنەکەدا بووە دەیگێڕێتەوە، لیژنەکە هەژار موکریانی و هێمن موکریانی و محەمەد تۆفیق وەردی تێدا بووە.
بۆ ناوی سوپای کوردستان سەرەتا ناوەکانی کۆماندۆ، گەریلا، چریک، جەنگاوەر، سەرباز و فیدائی پێشکەشکراون، بەڵام کەسێک بەناوی میرزا رەشیدی لەوکاتەدا ناوی پێشمەرگەی وتووە، کە دواتریش ناوەکەیان پێشکەشی قازی محەمەد کردووە و ناوەکە پەسەند کراوە.
لاوازبوونی کۆمارەکە
هەر لە ئازاری 1946دا فشاری هێزەکانی رۆژئاوا لە ناوچەکە زیادبوو و روسیا لەگەڵ ئیراندا رێککەوت و لە ناوچەکە کشایەوە، لە ئایاری هەمان ساڵیشدا کە سوپای یەکێتی سۆڤیەت لە ناوچەکە نەما کۆمارەکە پشتیوانی نەما، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کۆماری کوردستان لاواز ببێت و هیچ پاڵپشتییەکی دارایی نەمێنێت، سەرئەنجام لە 17ی کانونی یەکەمدا سوپای ئێران چووە ناو مهابادەوە و قازی محەمەدیان دەستگیر کرد.
لە 23ی کانوونی دووەمی 1947 و دادگای سەربازیی ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ قازی محەمەد دەر کرد و دواجار لە 31ی ئازاری ٤٧دا، هەر لە گۆڕەپانی چوارچرا قازی محەمەد و دوو هاوکاری بە ناوەکانی سەیفی قازی و سەدری قازی لەسێدارەدران.
لەبارەی لەسێدارەدانی قازی محەمەدەوە شاعیری کورد شەهید مەلا عەلی دەڵێت:
مەرگی ئاوا ناگۆڕمەوە بەسەد ژین
ژینێک سەرم بۆ دوژمنم بێ بە پەرژین
سەربەرزییە، کە پێڵاوم ئەبینن
بەسەر سـەری دوژمنەوە لە بەرزین

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ستایشی وتەکانی وەزیری دەرەوەی سوریا دەکات.
ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "ستایشی وتەکانی ئەحمەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا دەکەین".
دەشڵێت، "کورد کاتێک بە رەنگی خۆیەوە لە سوریادا دەبێت کە مافەکانی لە دەستوردا پارێزراوبێت".
"دەتوانین پێکەوە سوریایەکی فرە رەنگی لامەرکەزی بونیاد بنێین"، ئیلهام ئەحمەد وادەڵێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاندبوو، كورد جوانی و روناكی بۆ رەنگاورەنگی گەلی سوریا زیادكردووە و گەلی كورد لە سوریا روبەڕوی ستەمبوونەتەوە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە، هەروەها پێكەوە وڵاتێك بونیاددەنێین هەمووان تیایدا هەست بە یەكسانی و دادپەروەری بكەن".
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 22-1-2025 لە داڤۆس، لەگەڵ ئەندرێ پلێنکۆڤیچ سەرۆک وەزیرانی کرواتیا کۆبووەوە لە میانی بەشداریکردنی سەرۆکی کرواتیا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان.
لە سەرەتای دیدارەکەدا ، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە پلێنکۆڤیچ کرد بە بۆنەی بەئەندامبونی کرواتیا لە ناوچەی شنگن، هاوکات پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا و سەرۆک کۆماریش جەختیکردەوە لە گرنگیی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاوازەکاندا، هاوکات رۆڵی کرواتیای لە پاڵپشتی عیراق لە شەڕی دژی تیرۆردا بەرز نرخاند.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە عیراق سەقامگیری ئەمنیی دوای چەندین ساڵ لە ئاستەنگ و سەختیەکان بەخۆوە دەبینێ، ئاماژەیکرد بە هەوڵەکانی حکومەت بۆ چەسپاندنی ئەو سەقامگیرییە و پەرەپێدانی بارودۆخی ئابووری و کردنەوەی دەرگای وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا، کە ئەمەش وایکردوە کە ببێتە ژینگەیەکی ئومێدبەخشی وەبەرهێنان، ئاماژەیکرد بە دەرفەت بۆ کۆمپانیاکانی کرواتیا تا بەشداری لە پرۆژەی ژێرخانی عیراقدا بکەن.
سەرۆک کۆمار پێشنیاری دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئابووری عیراقی کرواتی کرد بۆ پەرەپێدانی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لە بوارەکانی گەشتیاری و کشتوکاڵدا.
سەرۆک کۆمار، ئاماژەیکرد بە گرنگی هاریکاری نێودەوڵەتی بۆ دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان و کارکردن بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێ و جەنگ و پەرەپێدانی هاریکاریی سیاسی و ئابووری و بازرگانیی بۆ هێنانەدی بەرژەوەندیی هاوبەش.
لای خۆیەوە ئەندرێ پلێنکۆڤیچ ویستی کرواتیا بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاکان و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و دانانی بناغەکانی ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان دوپاتکردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە د.فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوە ئامادەی بوو، رێککەوتنێک لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کرا بۆ کاراکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەهۆی روداوی کەوتنەوە ئاگر لە کۆمەڵگەیەکی گەشتیاری پارێزگای بۆلۆ و گیانلەدەستدانی 76 کەس، سەرەخۆشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات.
د. لەتیف رەشید رایگەیاندووە، "پرسە و سەرەخۆشی دڵسۆزی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و لەڕێگەی ئێوەوەشەوە لە گەلی دۆستی تورکیا دەکەین و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی هاوینەهەواری پارێزگای بۆلۆ لە تورکیا دەردەبڕین".
ئەوەشی خستووەتە روو، "داوا لەخودای گەورە دەکەین کە قوربانیان بەر رەحمەتی خۆی بخات و سەبوری و دڵنەوایی بەخانەوادەکانیان ببەخشێت و هیوای زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".
بەرەبەیانی دوێنێ ئاگر لە هۆتێلی کۆمەڵگەیەکی گەشتیاریی لە پارێزگای بۆلۆی تورکیا کەوتەوە و بەهۆیەوە ٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

سەرۆک کۆمار چاوی بە پادشای بەلجیکا دەکەوێت و بانگێشتی دەکات سەردانی عیراق بکات
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێشەمە 21-1-2025 لە سەنتەری کۆنفراسەکانی داڤۆس، لەگەڵ لویس فیلیپ لیۆپۆڵد ماری پادشای بەلجیکا کۆبوەوە، لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا، بەئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، دکتۆر فوئاد حوسێن .
لە دیدارەکەدا بوارەکانی هاوکاری ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنیان تاوتوێکران و سەرۆک کۆمار بەرەسمی بانگێشتی خاوەن شکۆ، لویس فیلیپی کرد بۆ سەردانی عیراق و دووپاتی خواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری دووقۆڵیی لەگەڵ بەلجیکا لە بوارە سەرەکییەکانی ئابووری و ووزە و سوودوەرگرتن لە دەرفەتی وەبەرهێنان لە عیراق لەپێناو بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک کۆمار داوای لە لویس فیلیپ کرد وڵاتەکەی ئاستی نوێنەرایەتی دبلۆماسی لە عیراق بەرز بکاتەوە بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی بەلجیکا لە عیراق، لە پێناو گەشەکردنی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات.
هەروەها ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرد لەبارەی پرسە جۆراوجۆرەکانی گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی.
هەر لە دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار و پادشای بەلجیکا، تاوتوێی ئەو پرس و بابەتانەیان کرد کە لە کۆڕبەندی داڤۆس خراونەتەڕوو و پێویستی هەبوونی دیدێکی هاوبەش سەبارەت بەگۆڕانی کەش و هەوا و ژینگە و گەیشتن بە بڕیارێک کە یارمەتیدەری دۆزینەوەی ڕێگەچارەبێت بۆ پرسە ئابووری و تەکنەلۆژیایی و ژینگەییەکان.
وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، كورد جوانی و رووناكی بۆ رەنگاورەنگی گەلی سوریا زیادكردووە و بەیەكەوە وڵات بنات دەنێنەوە.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، كورد جوانی و روناكی بۆ رەنگاورەنگی گەلی سوریا زیادكردووە و گەلی كورد لە سوریا روبەڕوی ستەمبوونەتەوە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە.
دەشڵێت، پێكەوە وڵاتێك بونیاددەنێین هەمووان تیایدا هەست بە یەكسانی و دادپەروەری بكەن.
ئەمە یەكەمین جارە دەسەڵاتی نوێی سوریا پەیام بە زمانی كوردی بڵاوبكاتەوە و پێدەچێت پەیوەندی بە دانوستانەكانی ئەمدوایەی نێوان هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سوریاوە بێت.
سەرۆكی ئیسرائیل رایگەیاند، لە قۆناغی داهاتوودا هەلی سەركەوتنی دانوستانەكان هەیە و وڵاتەكەی تائێستاش بە دەست شۆكی هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەر دەناڵێنێت.
ئیسحاق هێتسۆگ سەرۆكی ئیسرائیل لە كۆڕبەندی داڤۆس لە سویسڕا رایگەیاند، بەرژەوەندی ئەمنی ئیسرائیل بەندە بە داهاتووی غەززەوە و وڵاتەكەی تائێستاش بەدەست شۆكی هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەری حەماسەوە دەناڵێنێت.
وتیشی، پێویستە پەند لە رابردوو وەرگرن بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی جارێكی تر هێرشی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە و تیرۆر بەرۆكی ئەفریقا و جیهانی گرتووە و پێویستە روبەڕوی ببنەوە و ئێران و ئەو گروپانەی لێوەی نزیكن سەرچاوەی خراپەن.
راشیگەیاند، لە قۆناغی داهاتوودا هەلێك هەیە بۆ سەركەوتنی دانوستانی ئاگربەست و مێژووی لوبنان و سوریا گۆڕا و ئومێدەوارە مێژووی كەرتی غەززەش ئەمە رووبدات.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلی ناوچەیەکی گەشتیاریی تورکیا گەیشتە 76 کەس و بۆ ئەمڕۆ ماتەمینی راگەیەنراوە.
بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە، ئاگر لە هۆتێلی ناوچەیەکی گەشتیاری تایبەت بە خلیسکێنە و تەلەفریکی سەر بەفر لە پارێزگای بۆلۆ کەوتەوە و بەهۆیەوە لە سەرەتادا ئەوە راگەیەنرا، 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 کەسی دیکە بریندار بوون.
بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکە و تەشەنەسەندنی ژمارەی گیانلەدەستدان و بریندارەکان بەرزبووەوە و بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، تاوەکو ئێستا 76 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هێشتا ژمارەی بریندارەکان راناگەیەنراوە.
عەلی یەرلی کایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەوەی خستووەتە روو، هێشتا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە، پرسە و سەرەخۆشی خۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری سەرجەم قوربانییەکان کرد.
وتیشی، تاوەکو ئێستا نۆ کەس بە گومانی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیر کراون.