ماری كۆپه‌ر خانمێكی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 81 ساڵه، له‌كاتی ماڵ گواستنه‌وه‌دا، كۆمه‌ڵێك كارتۆن و سندوقی له ماڵه كۆنه‌كه‌یه‌وه، هێناوه بۆ ماڵه تازه‌كه‌ی. كارتۆن و سندوقه‌كان كه‌لوپه‌لی دایكه كۆچكردووه‌كه‌ی تێدا بووه.
ماری له ماڵه تازه‌كه‌یدا، دوای كردنه‌وه‌ی كارتۆن و سندوقه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی ناویان، له یه‌كێك له سندوقه‌كان، كتێبێك ده‌بینێت به‌شێوه‌ی خواستن له كتێبخانه‌یه‌كه‌وه وه‌رگیراوه و ده‌بوایه پێش 99 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كتێبه‌كه بگه‌ڕێنرایه‌ته‌وه بۆ كتێبخانه‌كه.
ماری كۆپه‌ر له شارۆچكه‌ی بێركلی سه‌ر به ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكا ده‌ژی، به تۆڕی هه‌واڵی "سی ئێن ئین"ی راگه‌یاندووه: "من به‌ناو كتێبه‌كاندا ده‌گه‌ڕام و سه‌یری كتێبه‌كانم ده‌كرد و كتێبی (دروستكردنی یاری بۆ كوڕان و كچان) م به‌رچاوكه‌وت، بیرمكرده‌وه ئه‌مه كتێبێكی باشه، له‌وانه‌یه كوڕه‌كه‌م حه‌زی لێ بكات، چونكه كوڕه‌كه‌م حه‌زی له دروستكردنی كاری ده‌ستییه".
بەڵام سه‌روه‌ختێك ماری كۆپه‌ر كتێبه‌كه ده‌كاته‌وه، ده‌بینێت "نیلی هۆل" نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه و تێده‌گات ئه‌م كتێبه له مانگی ئاداری ساڵی 1926 له كتێبخانه‌ی هه‌رێمی ئۆشن له نیوجێرسی، به خواستن وه‌رگیراوه. وه‌لێ ساڵی دواتر، واته ساڵی 1927 باپیره‌ی، چارلز تیلیۆن كه كتێبه‌كه‌ی به خواستن وه‌رگرتووه، كۆچی دوایی ده‌كات، به‌م جۆره كه‌س ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووه، ئه‌م كتێبه له كتێبخانه خواستراوه و پێویسته بگه‌ڕێنرێته‌وه.
كتێبه‌كه ساڵی 1911 بڵاوكراوه‌ته‌وه و بریتییه له كۆمه‌ڵێ رێنمایی وێنه‌دار، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دروستكردنی هه‌ندێك یاری ساده و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ له ته‌خته و كانزاكان. له‌م باره‌یه‌وه ماری كۆپه‌ر ده‌ڵێت: "باپیرم كچێكی بچووكی هه‌بوو، وا مه‌زه‌نده ده‌كه‌م حه‌زی كردووه هه‌ندێك یاری بۆ دروست بكات".
ئه‌مه له كاتێكدایه ماری كۆپه‌ر، هیچ یارده‌وه‌رییه‌كی له‌گه‌ڵ باپیری نه‌بووه، چونكه كاتێك ئه‌م له‌دایك بووه، باپیری كۆچی دوایی كردووه و دایكی سه‌باره‌ت به باپیری، هه‌ندێك به‌سه‌رهات و چیرۆكی بۆ گێڕاوه‌ته‌وه. ماری كۆپه‌ر بیری ده‌كه‌وێته‌وه دایكی پێی وتووه باپیری له ته‌خته به‌له‌می چارۆكه‌داری بۆ دروستكردووه. ماری كۆپه‌ر دواتر له نیوجێرسی ئه‌و به‌له‌مه چارۆكه‌دارانه‌ی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی كردووه.
سه‌روه‌ختێك ماری كۆپه‌ر كتێبه‌كه ده‌دۆزێته‌وه، بڕیارده‌دات بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كتێبخانه‌كه. كاتێك ده‌ڕواته ناو كتێبخانه‌كه‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه چی ڕووده‌دات. به‌ڵام هیواداربووه كتێبخانه‌كه به وه‌رگرتنه‌وه‌ی كتێبه‌كه ڕازیببێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ماری كۆپه‌ر نیگه‌رانی ئه‌وه بووه، له‌وانه‌یه كتێبخانه‌كه به‌هۆی دواخستنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه، سزای دارایی بدات و بڕێك پاره‌ی لێ وه‌ربگرێت.
لێره‌وه كاتێك ماری كتێبه‌كه ده‌دات به فه‌رمانبه‌ری كتێبخانه‌كه، به شۆخییه‌وه پێی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ت درنگ گه‌ڕانووه‌ته‌وه، سزای دارایت بده‌ین، ده‌بێت بڕی 18 هه‌زار دۆلارت لێ وه‌ربگرین. به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی له‌بری ئه‌وه‌ی سزای بدات، كاتێك كتێبه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتووه و چاوێكی به كتێبه‌كه‌دا خشاندووه، به ده‌نگی به‌رز هاواری كردووه: "ئای خوایه.. ئه‌م كتێبه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 100 ساڵه.. ڕاوه‌سته و نه‌ڕۆیت بۆ هیچ شوێنێك"، ئیدی لانی كه‌م ده كه‌س له‌و ناوه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه و پێیانخۆش بووه كتێبه‌كه ببینن و ده‌ستی لێ بده‌ن. له ئێستادا كتێبه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك یادگاری دیكه‌دا، له‌ناو سندوقێكی داخراو پارێزراوه و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی كتێبخانه‌كه ده‌كه‌ن، ده‌توانن بیبینن.
وەزارەتی ڕۆشنبیری لوبنان دوێنێ پێنجشەممە رایگەیاند دەستمانکردووە بە پرۆژەیەک بۆ گۆڕینی ئەو خانوەی کە هونەرمەند، فەیروز تێیدا گەورەبووە بۆ مۆزەخانەیەکی هونەری شایستە بە کارەکانی ئەو.
خانوەکە دەکەوێتە زوقاق ئەلبلات لە بەیروت، فەیروز لەوخانوەدا گەورەبووە و زۆرێک لە یادەوەرییەکانی منداڵی و گەنجی، کچێنی و هەست و سۆزەکانی، لەوخانوەدا ئەزموون کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیری لوبنان، پڕۆژەکە بریتییە لە کڕینەوەی زەوییەکە و نۆژەنکردنەوەی خانووە کۆنەکە بۆ ئەوەی ببێتە مۆزەخانەیەک بۆ شایەدی دان لەسەر مێژوو و پیشەی هونەری فەیروز.
فەیروز لەساڵی 1935 لە زوقاقی سەر بە لوبنان لە دایک بووەو بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە هەوادارێکی زۆری هەیە لە سەر ئاستی جیهان.
ژیانی منداڵی
نوهاد یان فەیروز منداڵی یەکەمی خێزانێکی سادە بوو لە گەڕەکی زوقاق ئەلبەلات لە پایتەختی لوبنان. دراوسێکەیان بە هاوبەشی لەگەڵ لیزای دایکی کەلوپەلی ماڵەوەیانیان بەکاردەهێنا کە تەنیا یەک ژوور بوو، باوکیشی لە چایخانەیەک کاریدەکرد بە ناوی (لی جور). فەیروز لە منداڵییەوە ئارەزووی گۆرانی گووتنی هەبووە، ماڵەوەیان توانای کڕینی ئامێری ڕادیۆیان نەبووە، بۆیە لەبەر پەنجەرەکە دادەنیشت و گوێی لەو گۆرانییانە دەگرت کە لەدوورەوە دەنگیان دەهات وەک ئوم کەلسوم، محمەد عەبدولوەهاب، ئەسمەهان و لەیلا موراد.
محمەد فلێفل کە یەکێکە لە برایانی فلێفل کە ئاوازی سروودی نیشتیمانی سووریایان دانا، لە ئاهەنگی قوتابخانە لە ساڵی 1946 شتێکی نوێی دۆزییەوە ئەویش دەنگی فەیروز بوو. باوکی فەیروز بیرۆکەی مامۆستا فلێفلی ڕەتکردەوە کە فەیروز لەبەردەم هەموواندا گۆرانی بڵێت، بەڵام دواتر توانی ڕەزامەندی بەدەستبهێنێت بەوەی تەنیا سروودی نیشتیمانی بڵێت. باوکی بەو مەرجە ڕازیبوو کە براکەی "جۆزێف" لەگەڵیدا بچێت بۆ پەیمانگای نیشتیمانی مۆسیقا بۆ خوێندن کە لەلایەن وەدیع سەبرە بەڕێوەدەبرا کە هەر خۆشی دانەری سروودی نیشتیمانی لوبنانی بوو.
فەیروز پەیوەندیکرد بە گرووپی ڕادیۆی لوبنانی دوای چەند مانگێگی کەم لە چوونی بۆ پەیمانگا، هەروەک خۆی باسیدەکات لە چاوپێکەوتنێکدا و دەڵێت: "ئاواتم بوو کە له ڕادیۆ گۆرانی بڵێم وە پێیان گووتم کە مانگانە 100 لیرە وەردەگرم (21 دۆلار). دڵخۆشیم وەسف نەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگەکە زۆر بەختیاوەر نەبووم بەهۆی لێبڕینی باجەکان."
فەیروز، بە دەنگێکی هێمنی ژنانە، بە غەمێکی قوڵەوە لە ساتە دژوارەکانی لوبناندا گۆرانی دەچڕی، دەنگی ئەو، ئەمڕۆ بەتەنیا هی لوبنانییەکان نییە، بەڵکو دەنگی بوەتە هەسارەیەک و هەوادارانی بە ئەڤین و بیرکردنەوە لە جوانییەوە تیایدا دەژین.
فەیروز بۆ زۆێک لە گەل و نەتەوەکان گۆرانی ووتووە و تاکە گۆرانیبێژی عەرەبە کە ناوی مەلیک و سەرۆکەکانی نەهێناوە لە گۆرانییەکانیدا. ئەو بۆ ماوەی حەوت مانگ پەخشکردنی گۆرانییەکانی ڕاگیرا لە لوبنان، چونکە ڕەتیکردەوە گۆرانی بۆ "هواری بو مەدین"ـی سەرۆکی جەزائیر بڵێت.
گۆرانییە نەتەوەییەکانی فەیروز تەمەنێکی درێژتریان هەبووە لەچاو گۆرانییە نەتەوەییەکانی هونەرمەندانی تر و زیاتر لە 60 گۆرانی نەتەوەیی گووتووە، ئەو بەوە بەناوبانگە هەرگیز لوبنان جێ ناهێڵێت، ئەو تەنانەت لە شەڕی ناوخۆ و دوای لەدەستدانی کچە تاقانەکەشیدا ئامادە نەبوو ئەو شارە خوێناوی و غەمگینە جێبهێڵێت، کە جەنگەکان دەیسپێرن بە یەکتری.
ئەو ئێستا تەمەنی 90ساڵە و لە لوبنان لەناو ژیانە بێدەنگ هێمنەکەی خۆیدا، خەریکە رۆژەکانی بە رێدەکات.
بەرپرسانی خولی 87ـی فێستیڤاڵی فیلمی کان، ڕایانگەیاند کە سەرۆکایەتی دەستەی دادوەری ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە دراوە بە ئەکتەری بەناوبانگی فەرەنسی، جولیێت بینۆش.
وابڕیارە فێستیڤاڵی کان لە نێوان 13 بۆ 24ـی ئایار لە شاری کان لە باشووری فەرەنسا بەڕێوەبچێت، جولیێت بینۆشی تەمەن 60 ساڵ، جێگەی گریتا گێرڤیگ، دەرهێنەر و ئەکتەری ئەمریکی بگرێتەوە، کە لە ساڵی 2024دا سەرۆکایەتی دەستەی دادوەری فێستیڤاڵەکەی دەکرد.
دەستەی سوێندخواردن لە ساڵی 2024 خەڵاتی پاڵم دۆریان بە فیلمی "ئانۆرا" بەخشی، کە ئێستا پاڵێوراو بووە بۆ شەش خەڵاتی ئۆسکار.
بە وتەی بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی کان، ئەمە دووەم جارە لە مێژووی فێستیڤاڵی کاندا کە دوو خانمە ئەکتەر لە دوو خولی دوای یەکدا سەرۆکایەتی دەستەی دادوەری فێستیڤاڵەکە بکەن.
سۆفیا لۆرن پێشتر لە ساڵی 1960جێگەی ئۆلیڤیا دی هاڤیلاند وەک سەرۆکی دەستەی دادوەری فێستیڤاڵەکە گرتبووەوە.
جولیێت بینۆش یەکێکە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی سینەمای فەرەنسا و خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەری رۆڵی پاڵپشت، لە ساڵی 1997 بۆ فیلمی "نەخۆشی ئینگلیزی" بەدەستهێنا.
هەروەها لە ساڵی 2010 خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە فێستیڤاڵی فیلمی کان وەرگرتووە بۆ ڕۆڵی لە فیلمی " Certified Copy"ی دەرهێنەری ئێرانی عەباس کیارۆستامی.
بینوش، جیا لە نواندن و رۆڵە بەردەوامەکانی لە فیلمە بەناوبانگەکانی سینەمای فەرەنسیدا، چالاکوانێکی بواری مافەکانی مرۆڤ و ژنان و پەنابەرانە.
لە نوێترین لێدوانی‌دا، بینوشی وتی: دڵخۆشم کە لەو فێستیڤاڵەی لێی پەروەردە بووم، دەبمە دادوەر.
راتان تاتا، گەورە بازرگانی کۆچکردووی ھیندی و سەرۆکی پێشووی گرووپی تاتا و تاتا سۆنز، سامانێکی زۆری لەپاش بەجێماوە و ئەویش وەسێتی کردووە بەشێکی گەورەی ببەخشرێت بە سەگەکەی.
پێگەی تایمز ئۆف ئیندیا-ی ھیندستان بڵاویکردەوە، راتان تاتا دوای ئەوەی لە نۆی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی‌دوایی کرد، لە وەسێتنامەکەیدا بەشێکی سەروەتەکەی بۆ برا و خوشکەکانی داناوە، بەڵام بەشێکی تریشی کە نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار، دەیبەخشێت بە سەگەکەی بە ناوی "تیتۆ"، لەگەڵ چێشتلێنەر و خزمەتکارەکەی.
ئاماژە بەوە کراوە؛ راتان تاتا لە وەسێتنامەکەیدا داوای کردووە سەگەکەی بەشێوەیەکی بێ‌سنوور خزمەت و چاودێری بکرێت.
راتان ناڤال تاتا، لە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ١٩٣٧ لە شاری مۆمبای لە ھیندستان لەدایکبووە، لە ژیانیدا ھاوسەرگیری نەکردووە، ئەندازیاریی تەلارسازیی لە زانکۆی کۆرنێڵ لە ئەمریکا تەواوکردووە، دواتر لە ھارڤارد کارگێڕیی کاری خوێندووە.
ئەم بازرگانە ھیندییە، لە ساڵی ١٩٦١ دەستی بە کارەکانی لە گرووپی تاتا-دا کردووە و چەندین پۆستی لە کۆمپانیا جۆراوجۆرەکانی ناو گرووپەکە راپەڕاندووە، وەک پیشەسازیی ئۆتۆمبێل و پەیوەندییەکان، دواتر لە ساڵی ١٩٩١ سەرۆکایەتیی گرووپەکەی گرتە دەست و تا ساڵی ٢٠١٢ لە بەڕێوەبردنی بەردەوام بوو، بەپێی راپۆرتە ھەواڵییەکان، سامانەکەی راتان تاتا لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە ٤٥٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی مەزەندە کراوە.
وتیشی، بانگهێشتنامەیەكیان لەلایەن دامەزراوەی رایەڵەوە بەدەستگەیشتووە بەمەبەستی بەشداریكردنی گروپە كلتورییەكانی ئەرمینیا بۆئەوەی بتوانن كلتوری ئەرمینیا لەچوارچێوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كلتورە جیاوازەكان لە رانیە نیشان بدەن، كە بڕیارە لە مانگی 9ی ئەمساڵ لە رانیە بەڕێوە بچێت.
لە رۆژی جیهانی شانۆ ئەمرۆ لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی ھەولێری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، بەئامادەبونی ژمارەیەک لەھونەرمەندان و رۆشنبیران و نوسەران کۆڕێکی لەژێر ناونیشانی (شانۆ لە هەولێر بەرەو کوێ) بۆ هەریەک لە هونەرمەندان (هیوا سوعاد) بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر و (حەمە سوارعەزیز ) نووسەر و رەخنەگر سازکرد.
فۆتۆ - بەرێز ناسح
ھەر لە ڕێوڕەسمەکەدا پەیکەری شوکری حەمەی ھەیەر دابەشکرا کە کەسایەتییەکی دیاری شاری کفرییە و بایەخێکی زۆر بە یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز داوە و پەیکەرەکەش پێشکەش بە چەند کەسایەتییەکی دیاری ھەرێمی کوردستان کرا کە لە بواری جیاواز خزمەتیان کردووە.
لەیەکەم ساڵی خوێندنی پەیمانگەکەدا خوێندکاران کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانیان رێکخست، مامۆستایانی پەیمانگەکەش دەڵێن: ئامانج لە کردنەوەی پەیمانگەکە، فێرکردنی خوێندکارانە بەشێوەیەکی ئەکادیمی.
ئازاد حسێن بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری گەرمیان ڕایگەیاند بە پێی پلانی ساڵانەیان فێستیڤاڵەکەیان ڕێکخستووە و ماوەی دوو ڕۆژی خایاندووە. کە لە ھەردوو قەزای کەلار و کفری چالاکییەکان بەڕێوەچوون.
بەشی زۆری چالاکی و بڕگەکانی فێستیڤاڵە ھونەرییەکەی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری گەرمیان بە بەشداری کچان و ژنانی ناوچەکە بەڕێوەچوون.
دوای چەند ساڵێک بێدەنگ بوون لە کاری ھونەری، بۆ یەکەمجار ھونەرمەند ئاراس کلیپە نوێیەکەی لە ڕێگەی پڕۆگرامی "کوردسات مەگەزین" لەسەر شاشەی کەناڵی کوردسات بڵاودەکاتەوە و دەتوانن بینەری بن.
ئاراس لە بارەی کلیپە نوێیەکەی دەڵێت، جیاواز لە ھەمووان کاتی زۆریان دەویست بۆ بەرھەمھێنانی ڤیدیۆ کلیپی نوێ، چونکە ئامانجی سەرەکی لەوەدایە ھونەرێک بەرھەم بھێنێت کە خێزانەکان بتوانن بە شانازییەوە بینەری بن نەک شەرمی لێ بکەن.
لەو رێورەسمەدا کەژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیرانی شاری کەرکوک ئامادەیبوون رێکخراوەکە حەوت بەرھەمی نوێی چاپکراوی بەخوێنەران ناساند.
بەرھەمە چاپکراوەکان بە دیاری بەخشرانە ئامادەبوان، کتێبەکان بەرھەمی نوسەران مەریوان قەرەداغی و ئارام بامۆکی و ستیڤان شەمزینی بوون.
لە میانەی پێشکەش کردنی چەپکە گوڵی ڕێز‌و وەفای خاتوو گەلاوێژ بە پ.د. ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی سێیەمی زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق بەپێی ھەڵسەنگاندنی سایتی وێبۆ مێتریکی جیھانی، کە بۆماوەی پێنج ساڵی تەواوە زانکۆی دایک بەردەوامە لەم ئاستە زانستیەدا.
پ.د. ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی باسی لە کردنەوەی گۆشەی کتێبخانەی خاتوو گەلاوێژ کرد لە کتێبخانەی گشتی زانکۆی سلێمانی و وەک زۆربەی ئەو نووسەرانەی تر کەبەرھەمەکانیان پیشان دراوە و خراوەتەڕوو کە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ توێژەران و خوێنەران و دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی زانکۆی سلێمانی.
ھاوکات تەواووی بەرھەمەکانی خاتوو گەلاوێژ بەشێوازی ئۆنلاین و pdf لەلایەن galawzh.com پێشکەش بە زانکۆی سلێمانی کرا بۆ ئەوەی وەک ھاوکاری و یارمەتیدانی توێژەران و خوێندکاران و خوێنەران زیاتر سوودی ھەبێت.