بەرهەمی تیپی شانۆی شارە بە هاوبەشی بەشی هونەری شانۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە مانگی شەش ئەمساڵ لە شاری سلێمانی نمایش كرا و بڕیار وایە لە ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی بەغداد بەشداری بكات
ھاوکات ئەلبومێکی شیعری بە دەنگ، لە دوو توێی سیدیەکدا ھەر بە ناوی ناسنامەی باران، بڵاوکرایەوە.
ئەم پارچە موزیکە بە شێوەیەکی ئەکادیمی داڕێژراوە و مۆرک و ڕیتمی کوردی تایبەت بە موزیک دانەر لەخۆدەگرێت و کلیپەکە لە ھاوینە ھەواری گۆڵێ لەلایەن ئارام غەفورەوە وێنەی گیراوە.
لە مەراسیمەكەدا گفتوگۆكرا لە سەربایەخ وگرنگی كتێبەكە لەڕویی مێژوییەوە كە بەشێكی باس لە مێژویی قاجارییە كان دەكات لە وڵاتی ئێران وئەو پادشایانەی كە حكومڕانیان كردووە لەو سەردەمەدا هەر لە كتێبەكەدا باس لە ڕۆڵی نەتەوەی كوردیش كراوە لە وسەردەمەدا ، كتێبەكەش لە لایەن بەهارعلی مورادی وەرگێڕانی بۆكراوە لە زمانی فارسییەوە بۆسەر زمانی كوردی و لە سەرئەركی وەزارەتی ڕۆشنبیی ولاوانی حكومەتی بڵاوكراوەتەوە .
پێشتریش، فیلمی سینەمایی ئەزموون، بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کارلۆ ڤیڤاری لە وڵاتی چیک و نۆزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تیرانا" لە وڵاتی ئاڵبانیا کردبوو.
فیلمی سینەمایی ئەزموون "The Exam" چوارەمین فیلمی درێژی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"ە، کە لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش"ە و بەرھەمی ھاوبەشی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەرە، لە دووھەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی نمایش دەکرێت بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی کونەپەپووی ئاڵتونی.
ڕێوڕەسمی کۆتایی بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی ھەفتەی ڕەخنەگران "Critics' Week" لە حەفتا و ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنس "Venice" بە ئامادەبوونی ھەندێک لە ستافی سەرەکی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" لەوانە "ئەرسەلان ئەمیری" دەرھێنەر، "سەمیرا بەرادەری" و "روحوڵڵا بەرادەری" بەرھەمھێنانی ئەم فیلمە، "ئایدا پەناھەندە" یەکێک لە سیناریۆنووسان، "نەوید پوورفەرەج"، "پووریا ڕەحیمی سام" و خاتوو "ھودا زەینوالعابدین" ئەکتەرانی ئەم بەرھەمە کوردییە، کاتژمێر ٦ی ئێوارێی شەوی ھەینی ڕابردوو ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ بە کاتی ئەورووپا لە شاری ڤێنس لە وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەچوو و ئەم فیلمە کوردییە توانی بە سەرکەوتووییەوە خەڵاتی گەورەی "ھەفتەی ڕەخنەگران" و ھەروەھا خەڵاتی "ڕەخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم (فیپێڕشی) "FIPRESCI" واتە فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕەخنەگرانی فیلم بەدەستبێنێت.
فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" Zalava لە یەکەمین نمایشی جیھانی لە سێ چانسی جیاوازدا چووە سەر پەردەی سینەماکان و لەلایەن بینەرانی ئەم فێستیڤاڵەوە گرنگی پێدرا و ھەروەھا لەلایەن ڕەخنەگرانی سینەماییەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا، کە بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی گەورەی "ھەفتەی ڕەخنەگران" لەگەڵ ٦ فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە ڕکابەرییدابوو.
لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو سالار مەحمود پەرلەمانتاری ھەردوو خولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی کوردستان کتێبێکی لە بارەی ئەزمونی کاری پەرلەمانی و ڕۆڵی پەرلەمان لە پرسە نیشتمانییەکان بە تایبەتی لە پرسی جینۆساید ناساندن و دۆزی بەشەکانی تری کوردستان بڵاوکردەوە.
لە بارەی کتێبەکەیەوە سالار مەحمود پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: ئامانجی بوو لە ڕێگەی ئەم کتێبەوە ئەزمونی کاری پەرلەمانی خۆی لە دوو خولدا بنوسێتەوە و تیشک بخاتە سەر ڕۆڵی پەرلەمانی کوردستان لە پرسە گرنگ و چارەنوسسازەکان بە تایبەت ئەو پرسانەی کە پەیوەندیدارن بە ناوخۆی ھەرێم و بەشەکانی تری کوردستان و گرنگی کاری پەرلەمانی لە بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر بە گەلی کورد کراوە.