موزیکی فیلمەکە کە بەرھەمی ساڵی ١٩٦٤ ە،و ئەنتۆنی کوین کارەکتەری زۆربا بەرجەستە دەکات،  گوزارشت لە کەشی ھەتاوی و سەرسەوزی وڵاتی یۆنان دەکات، و موزیک و سەمای فیلمەکە  بۆتە ھۆکارێک بۆ راکێشانی ملیۆنان گەشتیار لە سەرجەم وڵاتانی جیھانەوە.
وەزیری گەشتیاریی یۆنان لە پرسەی ئەو مۆسیقارە گەورەیەدا وتوویەتی: لەدەستدانی میکیس تیۆدۆراکس،  مامۆستا و رۆشنبیر و شۆڕشگێر، لەدەستدانی بەشێکە لە گیانی وڵاتەکەمان.