توێژینەوەیەکی ئوسترالی دەریدەخات خواردنی سەوزە و میوە ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە.
لە ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی ساوز وێڵزی ئوسترالیا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە بە بەردەوامی میوە دەخۆن و بڕێکی زۆر لە سەوزە لە ژەمەکانیان بوونی هەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی کەمترە.
توێژینەوەکە لەسەر سێ هەزار و 480 کەس ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لە سەروو ٤٥ ساڵ بووە بۆ ماوەی ١١ ساڵ چاودێری بەردەوامی ئەو کەسانە کراوە کە لەگەڵ زیادبوونی تەمەنیان، تووشبوونیان بە خەمۆکی کەمتر بووە بەراورد لەو کەسانەی کە سەوزە و میوە ناخۆن، سەوزە و میوە بڕێکی زۆر لە ماددەی دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین و کانزاکان لە پێکهاتەکەیاندا هەیە کە پاڵپشتی تەندروستی جەستە دەکەن، لەنێویاندا تەندروستی مێشک.
لە بەشێکی دیکەی لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو خواردنانەی ڕۆژانە دەیخۆن و تەندروستی کۆئەندامی هەرس پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە باری دەروونی مرۆڤەوە هەیە.
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە زیاتر لە 300 ملیۆن کەس تووشی خەمۆکی دەبن، لە٩١%ی ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی خەمۆکی بوون لە جیهاندا چارەسەری پێویست وەرناگرن.
قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی بووەتە بەشێک لە ژیانی رۆژانەی زۆرینە و هەندێک کەس باس لەوەدەکەن، راهاتوون رۆژەکەیان بە خواردنەوەی قاوە دەستپێبکەن.
قاوە هاوشێوەی هەر خواردن و خواردنەوەیەکی دیکە سود و زیانی خۆی هەیە، خواردنەوەشی لە بەیانیاندا چەندین سودی سەرسوڕهێنەری هەیە.
مێشک بە چالاکی دەهێڵێتەوە
بەشێوەیەکی گشتی قاوە وات لێدەکات هەست بە چالاکی و وزەی زیاتر بکەیت و مێشک بە چالاکی دەهێڵێتەوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسانەکان کە رۆڵێکی گرنگ دەبێنێت لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا.
پێویستە ئەو کەسانەی گرفتی گەدەیاندا هەیە ئاگاداربن
قاوە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پاراستنی تەندروستیی دڵ و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، هەروەها یادەوەری و توانای سەرنجدان بەهێز دەکات، بەڵام پێویستە ئەو کەسانەی گرفتی دیکەیان لە جەستە و گەدەیاندا هەیە ئاگادار بن ئایا خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵ زیانیان پێدەگەیەنێت یان نا.
هاوکات، خواردنەوەی قاوە بەشێوەیەکی مامناوەند رۆژانە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم و بەرزیی کولیستڕۆڵ و جەڵتەی مێشک و بەردی زراو و گورچێلە کەمدەکاتەوە.
خواردنەوەی چوار فنجان لە ڕۆژێکدا
ئەو بڕە گونجاوەی پزیشکەکان بۆ خواردنەوەی قاوە دیاریان کردووە دوو بۆ چوار فنجانە لە رۆژێکدا، بۆیە زۆرخواردنەوەی قاوە بەدەر نییە لە زیان، یان هەموو رۆژ خواردنەوەی چوار فنجان رەنگە لە هەندێک کەسدا زیانی هەبێت و ببێتە هۆی کەمی ئاسن و کەمخوێنی و تێکچوونی خەو، هەروەها زیادبوونی دڵەڕاوکێ و هەندێکجار توشبوون بە سکچوون.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ئایدزە و نەتەویەكگرتوەكانیش ئاشكرایدەكات نزیكەی ٤٠ ملیۆن توشبوی ئایدز لە جیهاندا هەیە.
بەپێی نوێترین ئاماری بەرنامەی هاوبەشی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی ئایدز، لە جیهاندا ٣٩ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار توشبونی ڤایرۆسی ئایدز هەیە كە زۆرینەیان لە باشور و رۆژهەڵاتی ئەفریقان.
نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاندووە بەهۆی پێشكەوتنی تەندروستیی و هۆشیاریی خەڵكەوە، توشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز لە ساڵی ٢٠١٠-ەوە تا ئێستا بە رێژەی ٣٩٪ كەمیكردووە.
بە پێی ئەو ئامارانەی كە بڵاویان كردوەتەوە، هەر یەكە لە ئەفغانستان، میسر، فیجی، فیلیپین، پاپوا گینێی نوێ و سعودیە رێژەی توشبون بە ڤایرۆسی ئایدز لە وڵاتەكەیان پێچەوانەی جیهان بە رێژەی ١٠٠٪ یان دوو هێندە بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوش لە هەرێمی كوردستان ٧٢ توشبوی ئایدز تۆمار كرا كە زۆرینەیان كەسانی بیانیبوون.
نەخۆشییەكی نادیاری مێشك كە سەدان كەسی تووش كردووە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی كەنەدا، دەسەڵاتدارانی ناوچەكەی نیگەرانكردووە و داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە دەكرێت.
سۆزان هەڵت سەرۆك وەزیرانی ناوچەی نیو برۆنزویك لە كەنەدا، داوای لە ئاژانسی تەندروستیی گشتیی وڵاتەكەی كردووە هاوكاریبكەن لە لێكۆڵینەوە لەو نەخۆشییەی تووشی سەدان كەس بووە لە هەرێمەكەیدا.
وتیشی، پێویستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد هەیە لەسەر هۆكاری نەخۆشییەكە، چونكە تائێستا نازانن چۆن دەستنیشانی نەخۆشییەكە بكەن و بە چ شێوەیەك چارەسەری بكەن.
بەشێك لە پزیشكەكان پێیان وایە ئەو نەخۆشییەی لە كەنەدا سەریهەڵداوە، نەخۆشییەكی لەخۆوە نییە و هۆكاری هەیە، بەپێی توێژینەوەكان لەم چەند ساڵەی دواییدا سەدان نەخۆش تۆماركراون كە بەدەست نیشانەكانی تێكچوونی دەمارەكانەوە دەناڵێنن، وەك دڵەڕاوكێ و سەختی خەوتن، هەروەها ئازاری ئەندامەكانی جەستە و تێكچوونی هاوسەنگی، زۆرینەشیان تەمەنیان لە خوار ٤٥ ساڵییەوە بووە.
زانایانی ڕووسیا توانیان بگەن بە دۆزینەوەیەک زانستی بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی مێشک کە پێشتر نەبووە، ئەمەش بە دەستکەوتێکی پزیشکی ناوازە دادەنرێت.
ماکسیم خاسناتینۆڤ، سەرۆکی توێژەران لە سەنتەری زانستی ڕووسیا بۆ تەندروستی خێزانی لە شاری "ئیرکوتسک"، ڕایگەیاند؛ لە چوارچێوەی ئەو توێژینەوانەی ئەنجاممان داوە بۆ پەرەپێدانی دەرمانێکی نوێ بە مەبەستی چارەسەرکردنی "هەوکردنی مێشک" کە نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسێکی گواستراوەوە دروست دەبێت.
دەرمانەکە لە ڕووەکی "هلیلج کابلی" دروستکراوە، کە ئەم جۆرە بەرهەمە سروشتیانە کە لە سیستەمی پزیشکی وڵاتانی ئاسیادا بەکاردەهێنرێت، کە لە ڕێگەییەوە پێکهاتەیەکی دژە هەوکردنیان دۆزیوەتەوە کە دەکرێت کۆنترۆڵی هەوکردنی پەردەی مێشک بکات.
لە درێژەی هەواڵەکەشدا کە لە مالپەڕی سی ئێن ئێندا بڵاوکراوەتەوە، بەر لە بەکارهێنانی دەرمانەکە لە پلاندایە چەند تاقیکردنەوەیەکی لەسەر ئەنجامبدرێت بەمەبەستی سەلامەتی لە بەکارهێنانیدا ئەمەش لە کاتێکدا ئەم دەرمانە لە ئێستادا تاکە دەرمانە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی مێشک بەردەست بێت، بەڵام ئەم چارەسەرە تایبەتمەندییەک جیای دەکاتەوە ئەوەش شێوازی هەڵگرتنیەتی کە تەنیا دەتوانرێت لە پلەی گەرمی نێوان ٤ بۆ ٨ پلەی سەدیدا هەڵبگیرێت.
میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، لە شاری "سوژوی" لە خۆرئاوای "شەنگەھای" جۆرێکی نوێی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بڵاوبۆتەوە، کە تا ئێستا لە ھیچ شوێنێکی تری جیھان تۆمار نەکراوە.
ھاوکات لە شاری "شەنگەھای" گەورەترین شاری چین، ملیۆنان کەس کەرەنتین کراون و داواش لە دانیشتووانی ئەو شارە کراوە، پشکنینی کۆرۆنا بکەن و دەمامک بکەن و تێکەڵاوی کەسانی تر نەبن.
ھاوکات حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتی چین لە رۆژێکدا زیاتر لە ١٣ ھەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە، لە مانگی شوباتی ساڵی رابردووشەوە ئەو حاڵەتە زۆرەی توشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار نەکراوە.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەھۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا، شاری شەنگھای بەتەواوەتی کەرەنتین کراوە و داوا لە دانیشتووانی شارەکە کراوە، بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، ھەڵمەتێکی بەرفراوانی پشکنینی کۆرۆناش لەشارەکە دەستیپێکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، قەدەغەی ھاتوچۆ لە شەنگھای راگەیەندراوە و لەئێستادا تەنھا کارمەندانی ناوەندەکانی فریاگوزاری خێرا دەتوانن لە شارەکەدا ھاتووچۆ بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لێپرسراوانی چین رایانگەیاندبوو، بەھۆی گرنگیی شەنگھای بۆ ئابوری چین و جیھان، ئەگەری کەرەنتینکردنی لەئارادا نییە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا تێپەڕێنراوە، بەڵام دەرکەوتنی گۆڕاو یاخود شەپۆلی نوێی ڤایرۆسەکە ئەگەرێکی کرایەوە، لەبەرئەوە پێویستە ھاووڵاتیان پابەندبن بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی.
جەختیشیکردووەتەوە، پێشوازی خەڵک لە وەرگرتنی ژەمی سێھەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، زۆر کەمە و لە ئاستی پێویستدا نییە، داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکات بە تایبەتی ئەوانەی نەخۆشن ژەمی سێھەمی ڤاکسین وەربگرن.
بە پێی دواین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، زیاتر لە ٤٠٩ ملیۆن و ٢٦ ھەزار کەس لە سەرتاسەری جیھان تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و ٨٢١ ھەزار و ٣٤٦ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.
لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیھانیش لە بارەی کۆرۆنا ئەمریکا بەردەوام لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتاندایە بە تۆمارکردنی زیاتر لە ٧٩ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار حاڵەتی تووشبوون و گیان لە دەستدانی زیاتر لە ٩٤٢ ھەزار کەس.
تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، ھیوایان لەسەر ئەوە ھەڵچنییوە کە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا قۆناغە قورسەکەی کۆرۆنا کۆتایی پێ بێت.
وتیشی، مەرجی کۆتایی ھاتنی کۆرۆنا بەستراوەتەوە بەوەی ٧٠٪ی دانیشتوانی جیھان خۆیان بکوتن بە ڤاکسینی کۆرۆنا.
ئەدھانۆم جەختیشیکردەوە بابەتەکە لە دەستی مرۆڤ خۆیدایە، کە چ بڕیارێک دەدات لەسەر کۆتاییھێنان یان بەردەوامبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
تێدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی جیھان بە پەلە ١٦ ملیار دۆلاری تر بۆ ڕێکخراوەکەیان دابین بکەن.
وتیشی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێویستیان بە کاری زانستی ھەیە و ئەوەش پشتیوانیی دارایی پێویستە، ئەدھانۆم دڵنیایی داوە ئەگەر وڵاتە دەوڵەمەندەکان ئەو بڕە پارەیەیان بۆ دابین بکەن و ھەموو وڵاتانی جیھانیش ھاوکاریان بن، دەکرێت ئەمساڵ کۆتایی بە کۆرۆنا بھێنن.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاشکرایکردوە، بە وردی چادێری نەوە نوێکانی ئۆمیکرۆن دەکەن کە لە ٥٠ وڵات بڵاوبونەتەوە و بەوەش دەناسرێنەوە کە زۆر بە خێرایی بڵاودەنەوە، بەڵام ھیچ بەڵگەیەک نیە بۆ ئەوەی کە مەترسیدار بن.
ماریا فان کیرکۆڤ بەرێوەبەری تەکنیکی لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاندوە، تا ئێستا ھەموو شتێک دەربارەی کۆرۆنا و نەوە نوێکانی نازانن، ھەربۆیە جارێ کاتی ئەوە نەھاتووە سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسەکەدا رابگەیەندرێت .
ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی لە زاری پسپۆڕانی بەشی قورگ و گوێ و لوت لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکا بڵاویکردەوە، یەکێک لە نیشانە نوێیەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆرنای جۆری ئۆمیکرۆن، دروستبوونی ئازاری گوێچکەیە.
ئەو پسپۆڕانە ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو کەسانەی تووشی ئازاری گوێچکە بوون، دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن بوون.
بە وتەی پسۆڕانی تەندروستی، دەرکەوتووە ھاتنی ڤایرۆسەکە بۆ گوێ لەڕێگەی لوتەوە گوێزراوەتەوە بۆ کەناڵی گوێی ناوەوە و ئازار لە گوێییەکاندا دروست دەکات.
ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆن، زیاتر لە دوو مانگە لە زۆربەی ناوچەکانی جیھان بەشێوەیەکی خێرا تەشەنە دەکات و منداڵانیش تووش دەبن.
د. عەلی قەنبەری موتڵەق سەرۆکی ناوەندی ڕێگەگرتن لە شێرپەنجەی سەر بە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ئاسانترین و کەم تێچووترین ڕێگە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە، ڕێگرتنە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە بە ڕێگەی پشکنینی بەردەوام و خۆپاراستن کە دەتوانرێت ڕێگە لە تووشبوونی ٤٠٪ بۆ ٥٠٪ی جۆری شێرپەنجە بگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە گشتی ھەموو ساڵێک زیاتر لە ١٣٥ ھەزار کەس لە ئێران تووشی شێرپەنجە دەبن و ساڵانەش بە ڕێژەی ٥٪ بە ئامارەکە زیاد دەبێت. وتیشی، باوترین جۆری شێرپەنجە لە ئێران، شێرپەنجەی مەمکە لەناو ژنان و شێرپەنجەی پڕۆستاتە لە پیاواندا.
بە پێی راگەیەندراوی ھاوبەشی کۆماپانیای فایزەری ئەمریکی و بایۆنتیکی ئەڵمانی، لە ئێستادا تاقیکردنەوەکان لەسەر ڤاکسینێکی تایبەت بە جۆری گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستپێکردووە کە بڕیارە سەرەتا بۆ کەسانی تەمەن ١٨ بۆ ٥٥ ساڵ تاقیبکرێتەوە.
ئوغور شاھین، دامەزرێنەری بایۆنتیکیش ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ ئەوەی ڤاکسینە بەرھەمھێنراوەکان دەتوانن رووبەڕووی ئۆمیکرۆن ببنەوە، بەڵام ئەوان ھەوڵ دەدەن ڤاکسینێکی تایبەت بەرھەم بھێێنن کە بتوانێت باشترو بەھێزتر کاریگەری ئۆمیکرۆن کەم بکاتەوە. وتیشی لەگەڵ ئەوەی بڕیاریانداوە ئەم ڤاکسینە تایبەتە بەرھەم بھێینن، بەڵام پلانەکەیان بۆ بەرھەمھێنانی چوار ملیار ڤاکسین لە ئەمساڵدا گۆڕانی بەسەردا نایەت.