ویلایەتە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پەتایەکی وەرزیی بەهێز وڵاقتەکەی گرتووەتەوە، کە لەماوەی 15 ساڵی رابردوودا، پەتای لەو جۆرە تۆمار نەکراوە. باس لەوەشدەکەن، تەنها لەم وەرزی پەتایەدا 24 ملیۆن کەس توشی پەتا بوون.

بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکان باس لەوەدەکەن، ئەو پەتا وەرزییە نیشانەکانی لە هەندێک کەسدا توندن و بەهێزترین پەتایە، کە لە زستانی ساڵی 2010وە وڵاتەکەی گرتبێتەوە.

بەهۆی پەتاکەوە لە بەشێکی ویلایەتەکان خوێندنگەکان داخراون، بە جۆرێک تەنها لە یەک قوتابخانەی ویلایەتی تەکساس، هەفتەی رابردوو 650 خوێندکار و 60 مامۆستا و تیمی قوتابخانەکە توشی پەتاکە بوون.

لەوبارەیە ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان باسی لەوەکردووە، تاوەکو ئێستا لانیکەم 24 ملیۆن کەس لەم وەرزی پەتایەدا توشی پەتاکە بوون و 310 هەزار کەسیان لە نەخۆشخانە داخڵ کراون، هەر بەهۆی پەتای وەرزییەوە 13 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 57یان منداڵن.

پزیشکەکان باس لەوە دەکەن، ئێستا لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تاڕادەیەک نیشانەکانی هەندێک لە پەتا وەرزییەکان توندتر بوون و هەندێک جار کەسانی توشبوو ئازار دەدەن.