تەندروستی

کۆمپانیای فایزەر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی ئەو توێژینەوەیەی لەسەر ٢ ھەزار و ٢٥٠ کەس ئەنجامیان داوە ، دەرکەوتووە کە دەرمانەکەیان توانای چارەسەرکردنی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنیشی ھەیە و بەرێژەی لە سەدا ٨٩ ئامارەکانی چونە نەخۆشخانە و گیان لەدەستدانی لە نێو ئەو کەسانە کەمکردۆتەوە کە لەسەرەتای توشبونیاندا دەرمانەکەیان بەکارھێناوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو تووشبووەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا گیانی لە دەستداوە، لەو بارەیەوە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، بە نیگەرانیەوە ڕایدەگەیەنن، کۆرۆنای ئۆمیکرۆن گەیشتووەتە نەخۆشخانە و بۆیان پشتڕاست بووەتەوە کە لانیکەم تووشبوویەکی ئەو جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.


ھاوکات ئەوە یەکەم حاڵەتی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنە، کە جۆرێکی گۆڕاوی کۆرۆنایە و چەند ھەفتەیەکە لە باشووری ئەفریقا دۆزراوەتەوە و لە زیاتر لە ٤٠ وڵاتی جیھان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری تەندروستی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئۆمیکرۆن" گەیشتۆتە وڵاتەکە و ٦ حاڵەت تۆمارکراوە، کە ٥یان لە "ئزمیر" و یەک حاڵەت لە "ئیستەنبوڵ"ە، وتیشی توشبووەکان ھیچ نیشانەیەکی قورسیان نەبووە و رەوانەی نەخۆشخانە نەکراون. 
لە ١١ی مانگی رابردوو، یەکەم حاڵەتی "ئۆمیکرۆن" لە وڵاتی "بوتسوانا" لە باشوری ئەفریقا تۆمارکرا و لە ئێستادا گەیشتۆتە دەیان وڵاتی جیھان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارەکانی زانکۆی جۆنز ھۆبکنزی ئەمریکی، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھاندا گەیشتووەتە ٢٨٦ ملیۆن و ٤٨٤ ھەزار کەس، کە لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەس گیانیان لە دەستداوە.


لەسەر ئاستی جیھان ئەمریکا زۆرترین زیانی بەھۆی کۆرۆناوە بەرکەوتووە و ٤٩ ملیۆن و ٦٦٠ ھەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٧٩٤ ھەزار حاڵەتی گیان لە دەستدانیش تۆمارکراوە، لە دوای ئەویش بەڕازیل و ھندستان و مەکسیک و ڕووسیا، پلەکانی دووەم تا چوارەمیان گرتووە.


لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، عێراق زۆرترین زیانی بەھۆی کۆرۆناوە بەرکەوتووە، بە جۆرێک تا ئێستا ٢ ملیۆن و ٨٦٧ ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٣ ھەزار و ٩٤٣ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە، ھەر یەکە لە ئوردن و مەغریب و ئیماڕات و تونس پلەی دووەم تا پێنجەمیان گرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەلبەرت بۆرلا بە تۆڕی ھەواڵی (سی ئێن بی سی) ئەمریکی ڕایگەیاندووە، کاتێک زانیارییەکان لە بەردەستدا دەبن، ئەو کاتە دەستنیشانی دەکەن، کە ئایا ژەمی سێھەم توانیوویەتی بەرگری بکات لە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن، بەڵام بە گوێرەی ئاماژە پێشوەختەکان لەو بڕوایەدان پێویست بە وەرگرتنی ژەمی چوارەمیش دەکات تا ئۆمیکرۆن کاریگەری نەبێت.


ئەوەش لە کاتێکدا بۆرلا پێشتر ڕایگەیاندبوو ساڵێک دوای ژەمی سێھەم پێویست بە وەرگرتنی ژەمی چوارەمیش دەبێت، بەڵام ئێستا دەڵێت پێدەچێت ئەوە زووتر پێویست بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ڕایگەیاند، تاکو ئەمڕۆ ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا کە بە "ئۆمیکرۆن" ناسراوە، لە عێراق تۆمار نەکراوە و زانیارییەکانیش لە بارەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، سنووردارن و پێشتریش ھۆشداریاندا بوو لە سەرھەڵدانی جۆری نوێی کۆرۆنا.


وتیشی، بە بێ پشتبەستن بە بەڵگەی زانستی دروست، پێویست ناکات نیگەرانی لە بارەی ئۆمیکرۆنەوە دروست بکرێت، ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناش وەک خۆیان ماون، کە بریتین لە بەکارھێنانی دەمامک و دوورکەوتنی کۆمەڵایەتی و وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و وەزارەتی تەندروستی ھەموو ڕێکارێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسی و زیانەکانی کۆرۆنا دەگرێتەبەر.


کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە باشووری ئەفریقا دۆزرایەوە و تاکو ئێستا لە زیاتر لە ٤٠ وڵاتی جیھان تۆمار کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماریا ڤەنکەرخوف بەرپرس لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە زیادبووندایە و تا ئێستا لە ٣٨ وڵاتی جیھانەوە ڕاپۆرتیان لە بارەی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی ئەو ڤایرۆسە نوێیە پێگەیشتووە.


ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی توێژینەوەکان ئۆمیکرۆن لە پەرەسەندنی خێرادایە، بەڵام پێویستە بزانن ئەو ڤایرۆسە بەراورد بە جۆری دەلتا، خێراتر دەگوازرێتەوە یاخود نا.


سەمیە سوامیناس یەکێک لە زانا بە ناوبانگەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانییش ڕایگەیاندووە، ھەرچەندە ئۆمیکرۆن زۆر بە خێرایی بڵاوددەبێتەوە، بەڵام پێویست ناکات خەڵک ھەست بە ترس بکات و ڕێگەی ڕاست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا جێبەجێکردنی ڕێکارەکانە نەک ترس.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تاکێشی کاسای بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیھانیی بۆ کاروباری خۆرئاوای زەریای ھێمن رایگەیاند، رۆژ بەڕۆژ ژمارەی ئەو وڵاتانەی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تیاندا تۆماردەکرێت، زیاد دەکات. وتیشی داخستنی سنورەکان و قەدەغەی ھاتوچۆ، بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن دوادەخات، بەڵام ناتوانێت رێگە لە گواستنەوەی بۆ وڵاتانی دیکە بگرێت.
کاسای راشیگەیاند، لە ئێستادا ھیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە کە بیسەلمێنێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە نوێیە، پێویستە گۆڕانکاری لە رێکارە تەندروستییەکاندا بکرێت.
ھەفتەی رابردوو جۆرێکی نوێی کۆرۆنا بەناوی ئۆمیکرۆن لە ئەفریقای باشور سەریھەڵدا و لە چەند رۆژی رابردووشدا چەند حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا و سعودیە و ئیمارات و چەند وڵاتێکی تر تۆمارکراوە. 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەمیە سوامیناس، یەکێک لە زانا بەناوبانگەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، ئۆمیکرۆن زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە بەڵام پێویست ناکات خەڵک ھەست بە ترس و تۆقین بکەن.


ئاماژە بەوەش دەکات، ڕێگای ڕاست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا جێبەجێکردنی ڕێکارەکانە نەک ترس، چونکە ڕەوشی ئێستا جیاوازە لە ساڵی ڕابردوو کە زانیاری کەم لە بارەی کۆرۆناوە ھەبوو، بە تایبەت کە ئێستا جیھان خاوەن ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رێنمایی دایە ئەو کەسانەی مەترسی توشبوونیان ھەیە یاخود ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لەگەڵ ئەوانەی سەروو تەمەن ٦٠ ساڵن، گەشت بۆ ئەو ناوچانە نەکەن کە مەترسی کۆرۆنای "ئۆمیکرۆن"یان لەسەرە،  تەندروستی جیھانی راشیگەیاند، قەدەغەکردنی گەشت رێگری ناکات لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە. 

 لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا تا ئێستا، ٥٦ وڵات رێکارەکانیان سەبارەت بە گەشتکردن چڕکردۆتەوە، کە بۆ یەکەمین جار لە ئەفریقای باشور بڵاوبۆوە و دواتر گەیشتە وڵاتانی ئەوروپا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەیف بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بە مانای کۆتاییھاتنی مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسە نایەت و لە ھەر کاتێکدا بێت جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا دێتە وڵاتەکەوە.


جەختیشی کردەوە، لە گرنگی ھۆشیار کردنەوەی خەڵک و پابەندبوون بە بەستنی دەمامک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و وەرگرتنی ڤاکسین. 


ھاوکات "ڕوبا فەلاح حەسەن" ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ھێشتا ھیچ زانیارییەکیان نییە سەبارەت بە خێرایی و مەترسیداری "ئۆمیکرۆن" و ھێشتا نەگەیشتووەتە عێراق بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی ھەیە و مەترسییەکە بۆ سەر ھەمووان.


وتیشی، زۆرینەی ئەو ڤاکسینانەی ھەیە لەسەر جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا ئیش دەکەن و تا ئێستاش نەسەلمێندراوە کە "ئۆمیکرۆن" بەرگری بەرامبەر ڤاکسینەکان ھەیە یان نا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاندووە، ھێشتا ررون نەبووەتەوە کە ئایا ئەو کۆرۆنا گۆڕاوە تا چەند مەترسیدارە و ئاستی بڵاوبوونەوەی چەندە. 


وتیشی، تێگەیشتن لەو ڤایرۆسە نوێیە پێویستی بە چەندین رۆژ یاخود چەند ھەفتەیەک دەبێت، بەڵام حاڵەتەکانی داخڵ کردنی توشبووان لە ئەفریقا زیادی کردووە و تا ئێستاش لە کیشوەری ئەمریکا و وڵاتی کەنەدا و چەند وڵاتێکی ئەوروپی تۆمارکراوە.


لێپرسراوانیش لە رێکخراوەکە رایانگەیاندووە، وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە مڕۆوە کۆدەبنەوە سەبارەت بە "ئۆمیکرۆن" و چۆنێتی سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی لە جیھاندا، کۆبوونەوەکە لە "ژنێڤ" بەڕێوەدەچێت و ماوەی سی رۆژ دەخایەنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی بەلژیکا ئاشکرایکردووە، تووشبووەکە گەشتیارێک بووە کە خۆی نەکوتاوە و لە دەرەوەی بەلژیکاوە سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.


گەیشتنی کۆرۆنای گۆڕاو بە بەلژیکا لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە گەشتی ھەموو ھاوڵاتییەکیان لە نێوان ئەفریقای باشوور و بەلژیکادا ڕاگرتووە.


لە ڕاگەیەنراوێکیشدا ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، بە وردی چاودێری ڕەوشی تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو دەکەن و کۆبوونەوەیەکی بە پەلەش لە بارەی ئاستی مەترسییەکانی دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی تەندروستی بەلژیکا ئاشکرایکردوە، توشبوەکە گەشتیارێک بووە کە خۆی نەکوتاوە و لە دەرەوەی بەلژیکاوە سەردانی ئەو وڵاتەی کردوە.
گەیشتنی کۆرۆنای گۆڕاو بە بەلژیکا لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە گەشتی ھەموو ھاوڵاتییەکیان لە نێوان ئەفریقای باشوور و بەلژیکادا راگرتوە.
لە راگەیەنراوێکیشدا رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، بە وردی چاودێری رەوشی توشبوانی کۆرۆنای گۆڕاو دەکەن و کۆبوونەوەیەکی بە پەلەش لە بارەی ئاستی مەترسییەکانی دەکەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای فایزەر بۆ بەرھەمھێنانی دەرمان، کە ساڵی ڕابردوو بە ھاوبەشی کۆمپانیای بایۆنتیکی ئەڵمانی، ڤاکسینێکی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرھەمھێنا، ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی کاریگەریەکانی ڤاکسینی "فایزەر-بایۆنتیک"، لەسەر منداڵانی تەمەن ١٢ بۆ ١٥ ساڵان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڤاکسینەکە ٤ مانگ دوای بەکارھێنانی ژەمی دووەم، بە ڕێژەی ١٠٠٪ چالاک دەبێت بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سێیەمی ڤاکسینەکەدا، ھیچ کاریگەرییەکی لاوەکی یان مەترسیداری ئەو ڤاکسینەیان بەدی نەکردووە.


کۆمپانیاکە ھیواشی خواست، ئەو ئەنجامانە یەک لەسەر سێی دایک و باوکانی ئەمریکی ڕازی بکات ڤاکسینەکە لە منداڵەکانیان بدەن، کە تاکو ئێستا ڕەزامەندنین لەسەر پێدانی ڤاکسین بە منداڵەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فاوچی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بە پێی ئەو داتایانەی لە ئیسڕائیلەوە بە دەستیان گەیشتووە، دڵنیابوونەتەوە وەرگرتنی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا گرنگە و دەبێتە خاڵێکی بنەڕەت لە بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم جۆرەکانی کۆرۆنادا، بۆیە پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە شەپۆلەکانی تری ڤایرۆسەکە، دانیشتوانی ئەمریکا و وڵاتانی تریش دۆزی سێیەم وەربگرن  و لەو ڕێیەوە ژیانی ملیۆنان کەس ڕزگار بکرێت.


لە ماوەی ڕابردووشدا ئیسڕائیل دەستیکردووە بە پێدانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی، ئەمریکاش بەکارھێنانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی پەسەندکردووە بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ٦٥ ساڵە، یاخود نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
12345...11