ناوەندی ڕێگری و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی سێ ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ھێشتا بەرگرییان بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لاوازە، دەتوانن ژەمی چوارەمیش وەربگرن.
ناوەندەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ژەمی چوارەم یارمەتی ئەو کەسانە دەدات تاکو بەرگرییان بەھێز بێت و کۆرۆنا ژیانیان نەخاتە مەترسییەوە، ڤاکسینەکەش لە ھەر جۆرێک بێت ھەمان کاریگەری ئەرێنی دەبێت.
میدیای ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، پەتای لایم پەتایەکی بەکتیریاییە و لە رێگەی مێرووەوە لە گیاندارەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ھەرچەندە لایم لە مرۆڤێکەوە ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤێکی تر، بەڵام ئەگەرەکانی تووشبون بەو پەتایە زۆرن، چونکە گوێزەرەوەی ئەو نەخۆشییە لە ھەموو شوێنێک دەژی و ساڵانە لە ئەمریکا نزیکەی نیو ملیۆن کەس تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو نەخۆشییە چەند نیشانەیەکی ھەیە وەک تا و ھەوکردنی قوڕگ و ئازاری ماسولکە و ئێسک و خەوزڕان، بەڵام مەرج نییە راستەوخۆ دوای تووشبون ئەو نیشانانە دەربکەون، ھەندێک جار نیشانەکان دوای مانگێگ لە تووشبون بە نەخۆشییەکە دەردەکەون، ھەندێک لە نیشانەکانیشی ھاوشێوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە بە تایبەتی ھیلاکی و لەدەستدانی ھەستکردن.
کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتیک ڕایانگەیاند، بە پێی دواین توێژینەوەیان کە لەسەر ١٠ ھەزار کەس ئەنجامیانداوە و ١١ مانگ بەردەوام بووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن، ئاستی بەرگرییان دژی کۆرۆنا دەگاتە ٩٥.٦٪.
ھاوکات بە پێی توێژینەوەیەکی ناوەندی تەلئەبیب سوراسکی پزیشکی، ئەو کەسانەی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی فایزەر وەردەگرن ڕێژەی دژە تەنەکانیان دژی کۆرۆنا ٥٠ ھێندە زیاد دەکات.
تا ئێستا چەند وڵاتێکی جیھان لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی دانیشتوانیان ڕێگەیان داوە ھاوڵاتیانیان دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
ئاژانسی ھەواڵی "ریا نۆڤستی" لە زاری چەند لێکۆڵەرێکەوە بڵاویکردەوە، جۆرێکی نوێی کۆرۆنا بە ناوی ئەی وای چوار دوو، (ئەی وای ٤.٢) لە ڕووسیا سەریھەڵداوە کە بڵاوبوونەوەی خێرا نییە، بەڵام دەتوانێت شوێنی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا بگرێتەوە.
لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر لە ھەشت ملیۆن کەس لە ڕووسیا تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٤٣٠ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە.
لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین ڕایگەیاند، ١٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە سەرجەم تووشبووەکان لە وڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە بۆ چین و پێنج تووشبووشیان ھیچ نیشانەیەکیان نییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە چین ڕایدەگەیەنێت، ڤایرۆسەکەی کۆنترۆڵ کردووە و ژمارەی تووشبووەکان ٩٦ ھەزار کەسە و ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لە دەستداوە ٤ ھەزار و ٦٣٦ کەسە، چەند مانگێکیشە ئەم ژمارانە گۆڕانکاری گەورەیان بەسەردا نەھاتووە، ئەمەش گومانی خستووەتە سەر حکومەتی چین.
وتیشی، دانیشتوانی وڵاتە ھەژارەکان و ئەو وڵاتانەی ململانێیان تێدایە زیاتر ڕووبەڕووی نەھامەتی بوونەتەوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤٥٠ ھەزار کەس لە جیھاندا تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٧ ھەزار تووشبووش گیانیان لە دەستداوە، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھاندا ٣٠٠ ملیۆن تێبپەڕێنێت.
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھاندا ٢٢٨ ملیۆنی تێپەڕاندووە و زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لە دەستداوە، ئەمریکاش لە ڕووی ئاماری تووشبووانی کۆرۆناوە لە پلەی یەکەمدایە و تا ئێستا ٦٧٥ ھەزار ئەمریکی بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە، بەو شێوەیەش کۆرۆنا بووەتە کوشندەترین ڤایرۆس لە مێژووی ئەمریکادا و ژمارەی قوربانیانی ئەنفلۆنزای ئیسپانی تێپەڕاندووە.
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی، ڤاکسینی مۆدێرنا لە ڤاکسینی فایزەر زیاتر بەرگرییەکەی دەمێنێتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژتر و کاریگەرتر دەتوانێت لە جەستەی مرۆڤدا بمێنێتەوە.
لێکۆڵینەوەکە کە لەسەر ٣ ھەزار و ٦٨٩ کەس کراوە، ئەوەی دەرخستووە ڤاکسینی مۆدێرنا بەرگرییەکەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە، بەڵام توانای بەرگری فایزەر دژی ڤایرۆسەکە بە پێی تێپەڕینی کات کەمی کردووە.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی بڕیاریداوە دەیان ملیۆن دۆز ڤاکسین لە کۆمپانیای فایزەر بکڕێت و وەک ھاوکاری پێشکەشی ژمارەیەک لە وڵاتانی جیھانی بکات.
ڕۆژنامەکە لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، ئەو ڕێککەوتنە لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لە نیۆیۆرک دەستپێبکات.
تا ئێستا وردەکاری ڕێککەوتنەکە ئاشکرا نەکراوە و کۆشکی سپی و کۆمپانیای فایزەر ھیچ زانیارییەکان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا، ٥١ ھەزار و ٢٨١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی گیان لە دەستدانیش بە ڤایرۆسەکە لە ١٣٠ ھەزار کەس نزیک دەبێتەوە.
نەدیم زەھاوی وەزیری ڤاکسینەکانی بەریتانیا، لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی، پشتیوانی لە بڕیاری وڵاتەکەی بۆ بەکارھێنانی یەک دۆزی ڤاکسینی فایزەر بۆ منداڵانی تەمەن ١٢ بۆ ١٥ ساڵ کرد.