تەندروستی

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، بازاڕی ڕەشی دەرھێنانی کارتی ساختەی وەرگرتنی ڤاکسین گەرم بووە و ئامانجیش لەم کارە ئەوەیە خەڵک لە ڕێگای ئەم کارتەوە بتوانن گەشت بکەن و بەشداری لە ئاھەنگ و بۆنە وەرزشی و کۆمەڵایەتی و ھونەرییەکاندا بکەن.


بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەم کارتانە لە بەشێک لە بازاڕە گەورە ئۆنلاینەکانیش دەفرۆشرێن لەوانەش ئیبەی و ئەمازۆن.


تا ئێستا چەند وڵاتێک وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و بوونی کارتی وەرگرتنی ڤاکسینەکەیان کردووە بە مەرجی چوونە وڵاتەکانیان و بەشداریکردن لە بۆنە گشتییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(تیدرۆس ئەدھانۆم) بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بەھۆی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی کۆرۆناوە بەدەستھاتووە، بەڵام ھێشتا مرۆڤایەتی لە بەردەم ھەڕەشەیەکی جدی ئەو ڤایرۆسەدایە.


وتیشی، تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسەکە، ئاماژەیەکی ڕوونە کە خەڵک پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی نابن.

 

 (تیدرۆس ئەدھانۆم) ئاماژەی بەوەشکرد، کەرتی تەندروستی لە جیھاندا مامەڵەیەکی ناڕێک دەکات و دابەشکردنی ڤاکسین نادادپەروەری تێدایە.


بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستیش ڕایگەیاند، لە زۆرێک لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا بە (١٠٠) کەس، تەنھا یەک ڤاکسین و نیویان بەردەکەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"روبا فەلاح" ئەندامی تیمی پزیشکی و راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، ئامارەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە زیادبووندایە، ئەوەش بەڵگەیە بۆ قورسی شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسەکە، دەشڵێت لەم شەپۆلەدا گەنجان زیاتر روبەروی مەترسی کۆرۆنا دەبنەوەو نەخۆشخانەکان پڕن لەو توشبوانەی کە رەوشی تەندروستیان ھەستیار و ناجێگیرە، بەھۆی بەردەوامیی زیادبونی ئامارەکانیشەوە بە دوری نازانێت لە ھەر ساتێکدا کۆنترۆڵی رەوشەکە لەدەستبدەن .
لەلایەکی تریشەوە"عەبد عەون عەبادی"ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایگەیاندووە، لەگەڵ زیادبوونی ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا ، توشبوون بە کەڕووی رەشیش زیادیکردووە، بۆیە لە ئێستادا تاوتوێی چەند بژاردەیەک دەکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان کە لە نێویاندا قەدەغەی ھاتوچۆی گشتی ھەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای زیاتر لە ساڵێک حەوت حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووھانی چین تۆمارکرا، بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ئامارەکان و دەستنیشانکردنی ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش، بە بڕیاری دەسەڵاتدارانی شارەکە، دانیشتووانی ووھان کە ژمارەیان ١١ ملیۆن کەسە، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە ماوەیەکی کورتدا بۆ دەکرێت.


کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩، بۆ یەکەمجار ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووھانی چینەوە دەرکەوت، دواتریش ڤایرۆسەکە بە جیھاندا بڵاوبووەوە و تا ئێستاش نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و تووشی کۆرۆنا بوون، تەنھا ٠.٠٠٤٪یان لە نەخۆشخانە خەوێنراون و تەنھا لە ٠.٠٠١٪ کەسیان گیانی لە دەستداوە.


ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا لە ئەمریکا ١٦٣ ملیۆن کەس ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئورسولا ڤون دیرلاین" لە تویتێکدا نوسیوویەتی ٦٠٪ی ھاووڵاتیانی ئەوروپا ھەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و جەختی کردەوە لەوەی وەرگرتنی ڤاکسین ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنیان لە تووشبوون بە کۆرۆنا و جۆرە نوێیەکانی. داواشی کردووە ھاووڵاتیان زیاتر ھۆشیار بن و ڕێکارەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن.


لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەھۆی بڵاوبوونەوەی جۆری "دەلتا"، ژمارەی تووشبوون زیادی کردووەتەوە و چەندین ڕێکاری نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی، ڕاگەیەندراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"سەیف بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، سیستمی تەندروستی لەژێر فشارێکی گەورەدایە و پێویستە ئەو نەخۆشخانانەی تەواو نەکراون بە زووترین کات تەواو بکرێن، ھۆشداریشیدا لەوەی نەخۆشخانەکان بەرەو پڕبوون دەچن و ژمارەی ئەو توشبووانەی باری تەندروستییان ناجێگیرە لە "بەغداد" و پارێزگاکانی تر لە زیادبووندایە، ئەگەر رەوشەکەش ئاوا بەردەوام بێت نەخۆشخانەکان بەرگە ناگرن 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئیسرائیل ھەڵمەتی پێدانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی فایزەری دەستپێکردووە، بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ٦٠ ساڵە و ٥ مانگ بەسەر وەرگرتنی دووەمین دۆزیان تێپەڕیوە، پێشتریش "اسحاقھرتسوغ" سەرۆکی ئیسرائیل و "بنیامین ناتانیاھۆ" سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل و ھاوسەرەکەی سێیەمین دۆزیان وەرگرت. 
ئیسرائیل یەکێکە لەو وڵاتانەی سەرکەوتووترین ھەڵمەتی کوتانی دژی کۆرۆنا بەڕێوەبردووە، کە زیاتر لە ٥٧%یان دانیشتووانی وڵاتەکە کوتراون و زیاتر لە ٨٠%ی دانیشتووانەکەشیان کە تەمەنیان سەروو ٤٠ ساڵە ڤاکسینیان وەرگرتووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(تیدرۆس ئەدھانۆم) بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھان ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا بە شێوەیەکی زۆر خێرا لە چەند وڵاتێکی ئەفریقا تەشەنەیکردووە و بەراورد بە ھەفتەی ڕابردوو ئامارەکان بە ڕێژەی ٨٠٪ زیادیان کردووە.


وتیشی، ھەفتەی ڕابردوو لە جیھاندا زیاتر لە چوار ملیۆن حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، نیگەرانی خۆشی نیشاندا، لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا ڕێژەی پشکنین بۆ ڤایرۆسەکە بۆ ٢٪ دابەزیوە.


ھۆشداریشیدا ئەگەر کۆرۆنا بەم شێوە خێرایە تەشەنە بکات، بەرنامەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بۆ کوتانی ٤٠٪ی جیھان تا کۆتایی ئەمساڵ شکستدەھێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، ھۆکاری زۆربوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیھاندا، بەھۆی جۆرە نوێیەکەیەوە کە زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و ٨ ناوچەی تری گرتووەتەوە و تا ئێستا لە ١٣٢ وڵات و ناوچەی جیھان بڵاوبووەتەوە، لە کاتێکدا ھەفتەی پێشوو لە ١٢٤ وڵات و ناوچە تۆمارکرابوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"دۆمینیک ڕاب" وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، ڤاکسین بۆ ٧٠٪ی دانیشتوانی وڵاتەکەی بەکارھێنراوە، بەڵام دڵنیا نین لە پارێزراویان تا ھەموو جیھان ڕزگاری نەبێت لە کۆرۆنا، ھەر بۆیە ٩ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی ئەسترازینیکا دەنێرن بۆ ژمارەیەک لە وڵاتە ھەژارەکان کە لە نێویاندا، ئیندۆنیزیا و جامایکا و کینیا و لاوس و ڤێتنام و کەمبۆدیا ھەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆشکی سپی رایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر کڕینی (٢٠٠) ملیۆن دۆزی تری ڤاکسینی فایزەر، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو رەوشە نوێییەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ھاتۆتە ئاراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پرۆسەی کوتان لە ئەمریکا تا کۆتایی بەھاری ساڵی داھاتوو بەردەوام دەبێت.
پسپۆڕانی نەخۆشییە گوازراوەکانیش رایانگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە ژەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، بەدوور نەبوون لە تووشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا، بەڵام نیشانەکان لەسەریان زۆر سوک بوون یاخود ھەر ھیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەیان لەسەر دەرنەکەوتووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزیری تەندروستی ولایەتی (ساوس وێڵز) رایگەیاند،  ئامارەکانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا لە ھەڵکشاندایە، دەشڵێت، مەترسی ھەیە ھەمان کارەساتی ساڵی ٢٠٢٠ لەڕوی ژمارەی گیان لەدەستدان بەو ڤایرۆسە دوبارە ببێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی بەریتانیاش رایگەیاند،  چەند حاڵەتێکی توشبون بە جۆرێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمارکراوە کە سەربەخێزانی ڤایرۆسی (سارس)ە و ناوە زانستییەکەی (گۆڤ- تو)وە.


  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا جگە لەو ئەرکە ناوخۆییانەی لەسەر شانیەتی، ھاوکاریکردنی وڵاتانی جیھانیشی لە ئەستۆ گرتووە بە تایبەتی وڵاتانی ھەژار و کەمدەرامەت و ئەو وڵاتانەی بە دەست قەیرانی ئابوری و سیاسی و ئەمنییەوە دەناڵێنن.


وتیشی، یەکێتی ئەوروپا بەڵینی داوە لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا و پێش کۆتایھاتنی ئەمساڵ، زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن ژەمی ڤاکسین بۆ وڵاتانی ھەژار دابین بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فاوچی لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی پیران رایگەیاند،  لە ھەفتەی رابردوودا تێکڕای گیان لەدەستدانی رۆژانە لە ئەمریکا گەیشتۆتە ٢٣٩ کەس ، ئەوەش بەرزترینە بەراورد بەو رێژەیەی لە ھەفتەی رابردوو تر تۆمار کراوە.
جەختیشی کردەوە، ٨٠%ی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن لە جۆری دەلتایە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"محەمەد رەزا ساڵحی" مامۆستای زانکۆی تاران بۆ زانستە پزیشکییەکان و نەخۆشییە گواستراوەکان رایگەیاندووە ، بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامیان داوە ، دەرکەوتوە ڤاکسینی بەرەکەتی ئێرانی ، توانای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنای دەلتای ھەیە و ئەو کەسانەی دوو ژەمی ئەو ڤاکسینەیان وەرگرتوە بەرگری تەواویان پەیدا کردوە دژی کۆرۆنای دەلتا، باسی لەوەشکردووە ڤاکسنە ئێرانییەکە توانای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنای بەریتانی و ئەفریقیشی ھەیە .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...45678...11