کۆمپانیای فایزەر بۆ بەرھەمھێنانی دەرمان، کە ساڵی ڕابردوو بە ھاوبەشی کۆمپانیای بایۆنتیکی ئەڵمانی، ڤاکسینێکی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرھەمھێنا، ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی کاریگەریەکانی ڤاکسینی "فایزەر-بایۆنتیک"، لەسەر منداڵانی تەمەن ١٢ بۆ ١٥ ساڵان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڤاکسینەکە ٤ مانگ دوای بەکارھێنانی ژەمی دووەم، بە ڕێژەی ١٠٠٪ چالاک دەبێت بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سێیەمی ڤاکسینەکەدا، ھیچ کاریگەرییەکی لاوەکی یان مەترسیداری ئەو ڤاکسینەیان بەدی نەکردووە.


کۆمپانیاکە ھیواشی خواست، ئەو ئەنجامانە یەک لەسەر سێی دایک و باوکانی ئەمریکی ڕازی بکات ڤاکسینەکە لە منداڵەکانیان بدەن، کە تاکو ئێستا ڕەزامەندنین لەسەر پێدانی ڤاکسین بە منداڵەکانیان.