لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین ڕایگەیاند، ١٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە سەرجەم تووشبووەکان لە وڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە بۆ چین و پێنج تووشبووشیان ھیچ نیشانەیەکیان نییە.


ئەمەش لە کاتێکدایە چین ڕایدەگەیەنێت، ڤایرۆسەکەی کۆنترۆڵ کردووە و ژمارەی تووشبووەکان ٩٦ ھەزار کەسە و ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لە دەستداوە ٤ ھەزار و ٦٣٦ کەسە، چەند مانگێکیشە ئەم ژمارانە گۆڕانکاری گەورەیان بەسەردا نەھاتووە، ئەمەش گومانی خستووەتە سەر حکومەتی چین.