ئەمریکا: ئەو کەسانەی بەرگرییان لاوازە دەتوانن ژەمی چوارەم وەربگرن
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٥٨٢
ناوەندی ڕێگری و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی سێ ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ھێشتا بەرگرییان بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لاوازە، دەتوانن ژەمی چوارەمیش وەربگرن.
ناوەندەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ژەمی چوارەم یارمەتی ئەو کەسانە دەدات تاکو بەرگرییان بەھێز بێت و کۆرۆنا ژیانیان نەخاتە مەترسییەوە، ڤاکسینەکەش لە ھەر جۆرێک بێت ھەمان کاریگەری ئەرێنی دەبێت.