تەندروستی

"ھەیسەم عەبیدی" بەڕێوەبەری تەندروستی لە وەزارەتەکە ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا تای خوێن بەربوون لە عێراق بڵاوبووەتەوە و ٨ تووشبوو و ٣ حاڵەتی گیان لە دەستدان لە ٢ ھەفتەدا تۆمارکراوە کە لە "بەغداد و زیقار" بوون، چەند حاڵەتێکی گومانلێکراویش لە "ئەنبار" ھەیە.

لای خۆشیەوە، "بێگەرد تاڵەبانی" وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم بڵاویکردەوە، چەند ڕێنماییەکی بۆ کاتی قوربانی کردن بڵاوکردووەتەوە، ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕێت دەبێت تەندروست بێت و پشکنینی پێش و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت، ھۆشداریشیدا لە سەربڕینی ئاژەڵ لەناو کۆڵانەکان کە ھۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە. 

بە پێی پسپۆڕانی تەندروستی و ڤێتێنەری، تای خوێن بەربوون نەخۆشییەکی گوازراوەیە و ڕێژەی گیان لە دەستدان دەگاتە ٦٠٪ و خوێن بەربوون و چەندین نیشانەی توندی تری ھەیە.

 





بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تونسدا ھاتووە، ٦ ھەزار و ٧٨٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و ئەم ڕێژە بەرزە ترسی لای ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروستکردووە، چونکە حکومەت ڕایگەیاندووە، توانای کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکەیان لە دەستداوە و سیستمی تەندروستی داڕووخاوە.

تا ئێستا لە تونس ٥٣٠ ھەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆۆرنا تۆمار کراوە و لەو ژمارەیەش ١٧ ھەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەستداوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش دەڵێت تونس یەکەم وڵاتی ئەفریقی و عەرەبییە ڕۆژانە زۆرترین حاڵەت تۆمار بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارەکە چین بە پێدانی یەک ملیار و ٤٤٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسین، یەکەم وڵاتی جیھانە زۆرترین بڕی کوتانی بۆ زۆرترین ژمارەی ھاوڵاتییەکانی کردبێت و ھندستانیش دووەم وڵاتە کە ٣٣٩ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی بە ھاوڵاتییەکانی داوە.


بەپێی ژمارەی دانیشتوانیش ئیمارات لە پلەی یەکەمدایە کە زیاتر لە ژمارەی ھاوڵاتییەکانی ژەمە ڤاکسینی بە دانیشتوانەکەی داوە و بۆ ھەر ١٠٠ کەسێک ١٦٤ ژەمە ڤاکسینی دابەشکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر بە پێی ئامارەکە ٦٣ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش بەرزترین ڕێژەی گیان لە دەستدانە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا و حکومەتی بەریتانیاش ھۆشداری دەدات ئەگەر ڕەوشەکە بەم جۆرە بەردەوام بێت، ژمارەی تووشبوونی ڕۆژانە دەگاتە ١٠٠ ھەزار کەس، بڵاوبوونەوەی جۆری دەلتاش ھێندەی دیکە ژمارەی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە بەرزتر کردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کاریسا ئتیان بەرێوەبەری ھەرێمیی لە رێکخراوی تەندروستی جیھانیی رایگەیاندوە ، رێژەی لە سەدا ٧٠ ی توشبوانی کۆرۆنا لە چیللی و ئەرژەنتین ، توشبوی نوێترین جۆری ڤایرۆسەکەن بەناوی "لامبدا" و بەپێی نیشانەکانیان ، ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا لە ھەموو جۆرەکان و تەنانەت دەلتاش مەترسیدارترە.
لە ١٤ ی حوزەیراندا رێکخراوی تەندروستی جیھانیی دەرکەوتنی نوێترین جۆری کۆرۆنای راگەیاند و ناوی لامبدای لێنا ، تا ئێستا ئەو جۆرە لە ٢٩ دەوڵەت بڵاوبۆتەوە ، بەپێی توێژینەوەکانیش ئەم جۆرەی کۆرۆنا  بە رێژەی لە سەدا ٦٤ روبەروی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی دەبێتەوەو بە رێژەی لە سەدا ٢٢ ش توانای روبەروبونەوەی ھەردوو ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنای ھەیە ..



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ١١ ملیۆن دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری ئەسترازینکای دروستکراوی خۆی، دەبەخشێتە ١٥ وڵاتی جیھان، لەو بڕەش دوو ملیۆن و ٩٠٠ ھەزاری لە داھاتوویەکی نزیکدا دەداتە ئێران.


ژاپۆن بۆ کوتانی ٦٠ ملیۆن کەس لە دانیشتووانی وڵاتەکەی ڤاکسینی کۆرۆنای لە جۆری ئەسترازینیکا بەرھەمھێناوە و لە مانگی ٥ی ئەمساڵیشەوە مۆڵەتی بەکارھێنانی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی وەرگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فاوچی لە وەڵامێکی ناڕاستەوخۆدا بۆ کۆمپانیای فایزەر وتویەتی، ئیدارەی ئەمریکا داوای لەو ھاووڵاتیانە نەکردووە ھەردوو دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتووە، دۆزی سێیەمیش وەربگرن، بەپێی ناوەندی ئەمریکیش بۆ روبەڕوبوونەوەی نەخۆشی و خۆپارێزی، دۆزی سێیەمی ڤاکسین پێویست نییە. 


ھەفتەی رابردوو کۆمپانیای فایزەر رایگەیاندبوو، ئەو بەرگرییەی ڤاکسینەکان دەیدەنە وەرگر، کەمبووەتەوە و کاتی ئەوە ھاتووە دۆزی سێیەمیش وەربگیرێت. 


لەسەر ئاستی جیھانیش، ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاند، تا ئێستاش زیاتر لە ١٧١ ملیۆن کەس لە کۆی ١٨٧ ملیۆن توشبووی کۆرۆنا لە جیھاندا، چاکبوونەتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
توێژەرانی ناوەندی نیشتمانی بۆ توێژینەوە پزیشکییەکان لە زانکۆی چیاوتونچ لە شاری شەنگەھای چین توێژینەوەیەکیان بۆ ئاشکراکردنی ماوەی مانەوەی بەرگری لەش دژی کۆرۆنا ئەنجامداوە و دەرکەوتووە، دژە تەنەکان لە جەستەی لە سەدا ٧٠ ی  ئەو کەسانەی لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە ،  بۆ ماوەی ١٢ مانگ ماونەتەوە.
لە توێژینەوەکەدا پلازمای خوێنی  ٨٦٩ کەس  لە شاری ووھان وەرگیراوە  کە پێشتر توشی کۆرۆنا بوون و چاکبونەتەوەو پلازماکانیان بۆ ماوەی ١٢ مانگ روبەروی کۆرۆنا کراونەتەوە، زۆرینەیان لەو ماوەیەدا توانایەکی باشیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە ھەبووە، بەڵام دوای ١٢ مانگەکە ھیچ بەرگرییەکیان دژی کۆرۆنا نەماوە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی تونس ڕایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ١٨٩ کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە، بەم جۆرەش تونس بوو بە یەکەم وڵاتی عەرەبی لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، زۆرترین ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا تۆمار بکات.


تا ئێستا لە تونس ٤٨١ ھەزار و ٧٣٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و ٨ ھەزار و ٥٠٦ حاڵەتیان تەنھا لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا تۆمار کراوە.


ھەفتەی ڕابردووش وەزارەتی تەندروستی تونس ڕایگەیاند، سیستمی تەندروستی وڵاتەکەیان داڕووخاوە و ڕەوشی تەندروستی کارەساتبارە و توانای کۆنترۆڵکر
دنی ڤایرۆسەکەیان نەماوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەشڵێت، جارێ زووە باس لە کۆتاییھاتنی کۆرۆنا بکرێت، بە تایبەت لە ئێستادا کە ژمارەی تووشبووان بە دەلتا ڕوو لە زیادبوونە.


زاناکەی تەندروستی جیھان ئاماژە بەوە دەکات، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری کۆرۆنا پێویستە ھەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا خێراتر و بەرفراوانتر بکرێت.


باسی لەوەش کردووە، ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بەھۆی خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆری دەلتایە کە کەسی تووشبوو دەکرێت ھەشت کەسی تر تووش بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، لەم ھەفتەیەدا ئامارەکانی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە رێژەی ٧٪ کەمیکردووە، بەڵام ئامارەکانی توشبوون بە پەتاکە زیادیان کردووە، بە تایبەت لە وڵاتانی ئەوروپا.


رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٨٣ ملیۆنی تێپەراندووە و زیاتر لە چوار ملیۆن توشبووش گیانیان لە دەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشبینیشی کرد، ئاماری ڕۆژانەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە بەریتانیا بۆ ٥٠ ھەزار حاڵەتی تووشبوون لە ڕۆژێکدا بەرزببێتەوە.


ڕاشیگەیاند، لە ١٩ی ئەم مانگە دەچنە قۆناغی کۆتایی لابردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە بەریتانیا، بەڵام ئەوە بەو واتایە نایەت، کە لە دوای ئەو بەروارەوە کۆرۆنا کۆتایی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مایکڵ ڕایان بەڕێوەبەری فریاکەوتن لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی ڕایگەیاندووە، ڕەوشی کۆرۆنا بەراورد بە ٣ مانگی ڕابردوو باشترە، بەڵام تا ئێستا ئامارەکان بەرزن و لە دوو ھەفتەی ڕابردووشدا ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ئاستێکی زۆر بەرزدا جێگیر بووە.


ڕوونیشیکردەوە، لە ھەندێک وڵات ئامارەکان تا ڕادەیەکی زۆر دابەزیون، بەڵام لە ھەندێک وڵاتی تر ڕەوشەکە تەواو پێچەوانەیە، ئەوەش بەھۆی کەمکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و دووبارە تێکەڵبوونەوەی خەڵکە.


پێشتریش تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداری داوە لەوەی جیھان لە قۆناغێکی مەترسیداری کۆرۆنادایە بەھۆی ئەو جۆرە نوێیانەی ڤایرۆسەکە کە لە وڵاتاندا بڵاودەبنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  "عەبد عەون عەبادی" ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەران ھۆشداریی دەدات لە ھەرەسھێنانی کەرتی تەندروستی بەھۆی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆناوە کە شەپۆلێکی بەھێزە و ھۆشداریی دایە ھاووڵاتیان لە ئاسانکاری لە رێکارەکانی خۆپارێزیدا. بە وتەی ئەو ئەندامە، بەھۆی پابەندنەبوونی ھاووڵاتیان بە رێکارەکانی خۆپارێزی، دووبارە بوونەوەی سیناریۆی ھندستان لە عێراق بەدوور نازانن، گەڕانەوەش بۆ رێکارە توندەکان و قەدەغەی ھاتووچۆ  پەیوەستە بە رەوشەکەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، "دەلتا" لە پارێزگای سیستان و بلوچستان بڵاوبۆتەوە و ھەموو ٩٠ خولەکێک کەسێک بەھۆی توشبوونییەوە لەو پارێزگایە گیان لەدەستدەدات، لە ماوەی ھەفتەیەکیشدا ١١٨ توشبوو لە شاری "زاھیدان"ی ناوەندی ئەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە. ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەھۆی کۆرۆناوە بازاڕ و کۆمپانیاکان لە تاران داخران.

بڵاوبوونەوەی "دەلتا" دوای ھۆشدارییەکی "حەسەن روحانی" سەرۆکی ئێران دێت کە وتبووی پێدەچێت وڵاتەکەی روبەڕووی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا ببێتەوە، بەپێی راپۆرتەکانیش تەنھا ٦٩%ی ھاووڵاتیان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزین. 

بە وتەی لێپرسراوانی تەندروستیش، "تاران"ی پایتەخت و ٩١ شار و شارۆچکەی تر لە رەنگی سوردان، کە مەترسیدارترین ئاستە بۆ رەوشی تەندروستی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو (دەلتا)، لە ٩٨ ناوچەی جیھان تەشەنەیکردووە، دەبێت سیستمی تەندروستی بەردەوام خۆ گونجاندنی ھەبێت، رێکارەکانی خۆپارێزیش لەدژی ڤایرۆسەکە بەردەوام بێت.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی داوای لەوڵاتانیش کردووە، پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە و دابینکردنی ئامێری ھەناسەدان و پێداویستییەکانی تر، دەشڵێت، نەوەی نوێی ڤایرۆسەکە دەبێتە ھەڕەشە بۆ جیھان. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...56789...11