ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی بڕیاریداوە دەیان ملیۆن دۆز ڤاکسین لە کۆمپانیای فایزەر بکڕێت و وەک ھاوکاری پێشکەشی ژمارەیەک لە وڵاتانی جیھانی بکات.


ڕۆژنامەکە لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، ئەو ڕێککەوتنە لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لە نیۆیۆرک دەستپێبکات.


تا ئێستا وردەکاری ڕێککەوتنەکە ئاشکرا نەکراوە و کۆشکی سپی و کۆمپانیای فایزەر ھیچ زانیارییەکان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.