لێکۆڵینەوەیەک: توانای بەرگری مۆدێرنا لە فایزەر باشترە
کوردسات نیوز
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٠٢٠
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی، ڤاکسینی مۆدێرنا لە ڤاکسینی فایزەر زیاتر بەرگرییەکەی دەمێنێتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژتر و کاریگەرتر دەتوانێت لە جەستەی مرۆڤدا بمێنێتەوە.
لێکۆڵینەوەکە کە لەسەر ٣ ھەزار و ٦٨٩ کەس کراوە، ئەوەی دەرخستووە ڤاکسینی مۆدێرنا بەرگرییەکەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە، بەڵام توانای بەرگری فایزەر دژی ڤایرۆسەکە بە پێی تێپەڕینی کات کەمی کردووە.