کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتیک ڕایانگەیاند، بە پێی دواین توێژینەوەیان کە لەسەر ١٠ ھەزار کەس ئەنجامیانداوە و ١١ مانگ بەردەوام بووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن، ئاستی بەرگرییان دژی کۆرۆنا دەگاتە ٩٥.٦٪.


ھاوکات بە پێی توێژینەوەیەکی ناوەندی تەلئەبیب سوراسکی پزیشکی، ئەو کەسانەی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی فایزەر وەردەگرن ڕێژەی دژە تەنەکانیان دژی کۆرۆنا ٥٠ ھێندە زیاد دەکات.


تا ئێستا چەند وڵاتێکی جیھان لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی دانیشتوانیان ڕێگەیان داوە ھاوڵاتیانیان دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.