"تیدرۆس ئەدھانۆم" لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، دەبێت کۆتایی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بھێنن، ئەوەش لەڕێی ھەماھەنگی ھەموو وڵاتانەوە دەکرێت و دەبێت ٧٠%ی دانیشتووانی جیھان بکوترێن بۆئەوەی کۆتایی بەو ڤایرۆسە بھێنرێت. 
بە وتەی "ئەدھانۆم"، تا ئێستا زیاتر لە ٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆزی ڤاکسین بەکارھاتووە و بەوەش ژیانی ملیۆنان کەس رزگارکراوە، جەختیشیکردەوە لە گرنگی پەیڕەوکردنی دادپەروەری لە دابەشکردنی ڤاکسین بەسەر وڵاتە دەوڵەمەند و ھەژارەکان بە یەکسانی.
لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ەوە جیھان دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتەوە و تا ئێستا کۆتایی نەھاتووە و چەندین گۆڕاوی ڤایرۆسەکە دروستبووە، تا ئێستاش بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیھانی زیاتر لە ٢٨٠ ملیۆن کەس لە جیھاندا دووچاری ڤایرۆسەکە بوون.