لە رێوڕەسمێکدا لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی و نوسەر و رۆشنبیران بەڕێوەچوو " کتێبی کڵپەیەک لە کۆمیتەی ئاگرەوە " چل و حەوت ساڵ بێ دابڕان بڵاوکرایەوە کە لەنوسینی پێشمەرگەی دێرین و شۆڕشگێڕی دیار مستەفا چالاوی ئەندامی سەرکردایەتی و جێگری سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیە.
کتێبەکە باس لە بیرەوەری و مێژووی خەباتی تێکۆشەرانی کورد لە نێو شۆڕشی نوێی باشوری کوردستان دەکات بە رابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان .
دووەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی كەركوك خولی هونەرمەند عەلی كەریم، لە رۆژی شەمەی رابردوەوە كارەكانی دەستیپێكردوە و بڕیارە تاوەكو رۆژی پێنجشەمە بەردەوام بێت.
لە ئەلبومەکەدا ھونەرمەد عەدنان کەریم بە ٢ گۆرانی بەشداری کردووە و ئاوازیشی بۆ ٧ گۆرانی داناوە ھونەرمەند چیا محەمەدیش ئاوازی بۆ ٢ گۆرانییەکەی تری داناوە.
لە پڕۆژەکەشدا ھەریەک لە ھونەرمەندان عەدنان کەریم وەک بەڕێوبەری ھونەری و زانا عەزیز وەک بەڕێوبەری بەرھەم و شیرین سائیبیش وەک کۆی پڕۆژەکە کاریان تێداکردووە. دەزگای میدیایی کوردساتیش کاریی کلیپی بۆ ٧ لە گۆرانییەکانی ئەلبوومەکە کردووە.
کتێبەکە لە نوسینی خەلیل عەبدوڵایە و پێکھاتووە لە ٧٦٠ لاپەڕە و تیایدا باسی لە ژیانی زۆرینەی کەسایەتیە ناسراوەکانی کورد کردووە لە سەردەمە جیاوازەکاندا.
بەرهەمی تیپی شانۆی شارە بە هاوبەشی بەشی هونەری شانۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە مانگی شەش ئەمساڵ لە شاری سلێمانی نمایش كرا و بڕیار وایە لە ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی بەغداد بەشداری بكات
ئەم پارچە موزیکە بە شێوەیەکی ئەکادیمی داڕێژراوە و مۆرک و ڕیتمی کوردی تایبەت بە موزیک دانەر لەخۆدەگرێت و کلیپەکە لە ھاوینە ھەواری گۆڵێ لەلایەن ئارام غەفورەوە وێنەی گیراوە.
ھاوکات ئەلبومێکی شیعری بە دەنگ، لە دوو توێی سیدیەکدا ھەر بە ناوی ناسنامەی باران، بڵاوکرایەوە.