بەرپرسانی کۆمپانیاکەش باسیان لەو بەرنامە و خزمەتگوزاریانە کرد کە بۆ ساڵی تازە پێشکەشی بەشداربووانی کۆمپانیاکەیانی دەکەن.
لە شاری سلێمانی بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە شاعیران و ھونەرمەندانی کەسایەتی دیاری سلێمانی ھەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوای شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا چەند وتارێک پێشکەشکران و تێدا باس لەبەرھەم و شیعرەکانی شاعیری کۆچکردوو کرا کە لەرێگەی کارەکانییەوە چ خزمەتێکی بەئەدەب و بەشیعری کوردی کردووە.
لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی بەڕێوەچوو، فەرید ئەسەسەرد سەرپەرشتیاری گشتی ئینسکلۆپیدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی بە شێوەی ڕەسمی چاپی چوارەمی ئینسکۆپیدیاکە دەگەیەنن بە ھەموو ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتی و بڵاوکردنەوەی کتێبەکەش ھەوڵێکە بۆ خستنەڕووی مێژووی یەکێتی بە شێوەی زانستی و بە پشتبەستن بەڵگەنامە و نوسراو و کۆنووسە ڕەسمییەکان.
وتیشی، گرنگی بڵاوکردنەوەی کتێبەکە بۆ ئەوەیە ھەر کەسێک بیەوێت زانیاری لەسەر مێژوو و قۆناغە جیاکانی یەکێتی دەست بکەوێت دەتوانێت بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی نێو کتێبەکە ھەموو زانیارییەکی ئەکادیمی لەسەر یەکێتی بە ئاسانی دەست بکەوێت.
زۆرینەی شەقامەکانی سلێمانی لە کاتی خۆیدا پێشنیاز کرا بکرێت بەناوی شاعیران و نوسەران و کەسایەتیەکانەوە سوود لە ھۆنراوەیەکی بەنگینەی شاعیر وەرگیرا و ناوەکان کران بەو ناوانەی ئێستا بونەتە ناو ناونیشانی شەقامەکان.
ھەر لە مەراسیمەکەدا چاپی سێیەمی بەنگینە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
وەک ھونەرمەندێکی پێشەنگی کورد، لە شێوازی کارکردنی ئەبستراکت، ھونەرمەند عەلی ھادی لە ساڵی ١٩٥٧ لە حەبانییە لە خێزانێکی کورد لەدایکبووە.
دەرچووی ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی فلۆرەنسایە، دوای خوێندنی ئەکادیمیا وەک سەرکێشییەکی کەسایەتی دەستیکردووە بە توێژینەوە لە بواری ھونەری و ڕۆحی.
لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٩، ستۆدیۆی گەلەری تایبەت بەخۆی ھەبووە لە سان مالۆ لە فەڕەنسا بە شێوەیەک کە گەلەریەکە ستۆدیۆی ئیشکردنیشی بووە.
خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ھونەری ھاوچەرخ لە ساڵی ٢٠١٠ لە پاریس و لە ساڵی ٢٠١٢ بڕوانامەی ماستەری لە ھونەری ھاوچەرخی تیۆری و پراکتیکی بەدەستھێناوە لە زانکۆی (غەین-٢) لە فەڕەنسا.
لە ساڵی ٢٠١٢ بووەتە خاوەنی ماستەر لە زانکۆی پاریس-٨ لە فەڕەنسا و لە ساڵی ١٩٧٧ بۆ ٢٠١٩، بەشداری زۆرێک لە پێشانگاکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان کردووە. لە ئێستاشدا مامۆستای وانەبێژە لە کۆلێژی ھونەر، لە زانکۆی سەڵاحەدین.
ئەمرۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بەئامادەبونی وەرزشکاران مەراسیمێکی تایبەتی بۆ سێ کتێبی وەرزشی کوردی ئەنجامدرا، لەلایەن چوار مامۆستای زانکۆوە ئامادەکرابوو.
پەرتووکەکان پێکھاتبوون لە یارییە بەھێزەکان بۆ منداڵان، بنەماکانی فێربوونی یاری گۆڕەپان ومەیدان، ئەلبومی مێژوویی یارییە بەھێزەکان لەباشوری کوردستان.
ئەم پەرتوکانە لەلایەن ھەرچوار وەرزشکارو مامۆستای زانکۆ دکتۆر ئەحمەد بەھادین، عاسی فاتح وەیس، ئامانج حسێن، حسێن شەفیقەوە ئامادەکراوە خۆی لە نوسین وئامادەکردن و وەرگێڕان دەبینێتەوە.
دوابەدوای مەراسیمەکە کتێبەکان پێشکەشکرا بە ئامادەبووان و کتێبخانە وەرزشییە کوردیەکەی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی.