وەک ھونەرمەندێکی پێشەنگی کورد، لە شێوازی کارکردنی ئەبستراکت، ھونەرمەند عەلی ھادی لە ساڵی ١٩٥٧ لە حەبانییە لە خێزانێکی کورد لەدایکبووە.


دەرچووی ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی فلۆرەنسایە، دوای خوێندنی ئەکادیمیا وەک سەرکێشییەکی کەسایەتی دەستیکردووە بە توێژینەوە لە بواری ھونەری و ڕۆحی.


لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٩، ستۆدیۆی گەلەری تایبەت بەخۆی ھەبووە لە سان مالۆ لە فەڕەنسا بە شێوەیەک کە  گەلەریەکە ستۆدیۆی ئیشکردنیشی بووە.


خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ھونەری ھاوچەرخ لە ساڵی ٢٠١٠ لە پاریس و لە ساڵی ٢٠١٢ بڕوانامەی ماستەری لە ھونەری ھاوچەرخی تیۆری و پراکتیکی بەدەستھێناوە لە زانکۆی (غەین-٢) لە فەڕەنسا.


لە ساڵی ٢٠١٢ بووەتە خاوەنی ماستەر لە زانکۆی پاریس-٨ لە فەڕەنسا و لە ساڵی ١٩٧٧ بۆ ٢٠١٩، بەشداری زۆرێک لە پێشانگاکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان کردووە. لە ئێستاشدا مامۆستای وانەبێژە لە کۆلێژی ھونەر، لە زانکۆی سەڵاحەدین.