لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی بەڕێوەچوو، فەرید ئەسەسەرد سەرپەرشتیاری گشتی ئینسکلۆپیدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی بە شێوەی ڕەسمی چاپی چوارەمی ئینسکۆپیدیاکە دەگەیەنن بە ھەموو ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتی و بڵاوکردنەوەی کتێبەکەش ھەوڵێکە بۆ خستنەڕووی مێژووی یەکێتی بە شێوەی زانستی و بە پشتبەستن بەڵگەنامە و نوسراو و کۆنووسە ڕەسمییەکان.

وتیشی، گرنگی بڵاوکردنەوەی کتێبەکە بۆ ئەوەیە ھەر کەسێک بیەوێت زانیاری لەسەر مێژوو و قۆناغە جیاکانی یەکێتی دەست بکەوێت دەتوانێت بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی نێو کتێبەکە ھەموو زانیارییەکی ئەکادیمی لەسەر یەکێتی بە ئاسانی دەست بکەوێت.