لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو سالار مەحمود پەرلەمانتاری ھەردوو خولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی کوردستان کتێبێکی لە بارەی ئەزمونی کاری پەرلەمانی و  ڕۆڵی پەرلەمان لە پرسە نیشتمانییەکان بە تایبەتی لە پرسی جینۆساید ناساندن و دۆزی بەشەکانی تری کوردستان بڵاوکردەوە.


لە بارەی کتێبەکەیەوە سالار مەحمود پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: ئامانجی بوو لە ڕێگەی ئەم کتێبەوە ئەزمونی کاری پەرلەمانی خۆی لە دوو خولدا بنوسێتەوە و تیشک بخاتە سەر ڕۆڵی پەرلەمانی کوردستان لە پرسە گرنگ و چارەنوسسازەکان بە تایبەت ئەو پرسانەی کە پەیوەندیدارن بە ناوخۆی ھەرێم و بەشەکانی تری کوردستان و گرنگی کاری پەرلەمانی لە بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر بە گەلی کورد کراوە.