وەزارتەی کارەبا: لە جەژندا 18 تا 20 سەعات کارەبا بە هاووڵاتیان دەدەین
سام
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٥
وەزارەتی کارەبا لە رۆژانی جەژندا 18 تا 20 سەعات کارەبا بە هاووڵاتیان دەدات.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەیسبوکی رەسمی خۆی رایگەیاندووە، لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا 18 تا 20 سەعات كارەبا بەهاووڵاتیان دەدرێت.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، لەهەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەپشتبەستن بە نزیكەی 4000 مێگاوات كارەبا رۆژانە 18 تا 20 سەعات كارەبا بەهاووڵاتیان دەدرێت، هاوكات زیاتر لە 7000 كرێكارو فەرمانبەری كارەبا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و سیانەكان و پۆلیسی كارەبا لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم بە شێوەی ئیشكگریی لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن.