دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە پلانیدایە سەردانی چەند وڵاتێکی عەرەبی بکات و باس لەوەش دەکات کە دەیەوێت بۆ جاری سێهەم دژی ئۆباما خۆی بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کاندید بکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژانامەنوساندا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، پێم خۆشە بۆ خولی سێهەم خۆم کاندید بکەم بۆ پۆستی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی باراک ئۆباما.

ئاماژەی بەوەشداوە: پێم وایە سەرۆکی روسیا و ئۆکرانیا بەڵێنەکانیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن جێبەجێ دەکەن، بەڵام گەر بزانم پوتنی سەرۆکی روسیا ئەو کارانە ئەنجام نادات کە دەبێت ئەنجامی بدات، ئەوا سزا بەسەر روسیادا دەسەپێنم، چونکە ئێمە دەمانەوێت رێککەوتن بکرێت و جەنگ لە نێوان روسیا و ئۆکرانیادا کۆتایی پێبێت.

ترەمپ باسی لەوەشکردووە کە لە پلانیدایە سەردانی سعودیە و ئیمارات و قەتەر بکات، بەپێی زانیارییەکان ترەمپ لە پلانیدا نییە سەردانی ئیسرائیل بکات.