بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی نمە باران و هەورە تریشقە لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا دەست پێ دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی لە راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت، بەڵام لە باکووری هەرێم، لە درەنگانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. هەروەها پلەکانی گەرما بەڕێژەی دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبنەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، شێوازی دابارین هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ تاوە بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە، بەڵام لە درەنگانی شەودا کۆتایی دێت. پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
*بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
- هەولێر: 26 پلە
- سلێمانی: 25 پلە
- دهۆک: 23 پلە
- کەرکوک: 29 پلە
- زاخۆ: 23 پلە
- هەڵەبجە: 25 پلە
- سۆران: 21 پلە
- حاجی ئۆمەران: 12 پلە
- گەرمیان: 31 پلە
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لەدوو کۆگای بازاڕی عەلوەی هەولێر کەوتەوە و پەیامنێری کوردسات نیوز لە شوێنی ئاگرەکەوە رایگەیاند، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و تەنها زیانی مادی هەبووە.
ئهمڕۆ يادى لهدايكبوونى سينهماكاره بوێر و ماندوونهناسهكهى كورد.. يهڵماز گونهيه, یەکەم کورد، کە چووە کان ەوە.
ئهو كوردێكى زازاييه 1 نيسانى 1937 له دايك بووه، دایکوباوکی کۆچ دەکەن بۆ ئەدەنە، تاوەکو وەک کرێکاری کێڵگەی لۆکە دەستبەکار بکەن. ئەمەش دەبێتە باکگراوندێکی بەهێز بۆ کارەکانی داهاتووی، کە هەوڵدەدات تیایاندا تەرکیز بخاتە سەر ئەو پۆرترەیتە ڕاستەقینانەی کە لەو وڵاتەدا چەوسێندراونەتەوە. گونەی یاسا و ئابووریی لە زانکۆکانی ئەنقەرە و ئیستانبووڵ خوێندووە، بەڵام لە تەمەنی بیستویەک ساڵیدا درک بەوە دەکات کە ئەو دەیەوێت کاری فیلمسازی ئەنجام بدات. يهڵماز گونهى به باوكى سينهماى كوردى دادهنرێت.
ئهو لهناو سيستمى عهسكهرتارييهت و لهوديو شيشهكانى زيندانى ئيمڕاڵیی توركياوه وهك ئهكتێكى سياسیى پڕ له هونهر و وهك وهڵامێك بۆ نادادیى سياسى و نا بهرانبهریى كۆمهڵايهتیی ژيانى كوردان، بيرى له هونهر و سينهما دهكردهوه.
لە زینداندا، تەواو خۆی بۆ نووسینی سیناریۆ تەرخان کرد، سێ سیناریۆی تەواو کرد و تەواوی تێبینییەکانی خۆیشی لەگەڵدا ناردە دەرەوە بۆ هاوڕێکانی، تاوەکو کاری لەسەر بکەن، کە ئەوەش بووە هۆی بەرهەمهێنانی فیلمی مێگەل لە ساڵی 1987دا و بەناوبانگترین فیلمی گونەی، ڕێگە لە ساڵی 1982دا.
يهڵماز گونهى سهرهڕاى قورسى و بهندى و ژيانى ئاوارهيى بهڵام ههميشه وهك سونبولى بهرهنگارى و دژايهتیى فاشييهت بينراوه و فيلمهكانى له ريزى فيلمه باشهكانى دونيادا نمايش دهكرێن و لهو بوارهدا چهندين خهڵاتى به دهست هێناوه.. كه گرينگترينيان خهڵاتى چڵهخورماى زێڕينى فێستيڤاڵى كان-ى جيهانييه... بۆ فيلمى ڕێگا.
دهربارهى فيلمى ڕێگا
رێگا فيلمێكى 114 خولهكييه و ساڵى 1981 يهڵماز گونهى له زيندانى ئيمڕاڵیى توركيادا لهژێر بارى سزادا سيناريۆ و چۆنێتیى وێنهگرتنى فيلمهكهى نووسيوه و له لايهن شهريف گورهنى هاوڕێيهوه كارى دهرهێنانى بۆ كراوه و پاش ههڵهاتنى گونهى له زيندان و گيرسانهوهى له ئهورووپا دووباره كارى مۆنتاجى بۆ كردووهتهوه.
1982 خهڵاتى چڵهخورماي كان و خهڵاتى ڕهخنهگرانی كانی بۆ ئهو فيلمه به دهست هێنا.
سينهماى گونهى، واته سينهماى سياسى. سينهمايهك كه بریتی نهبێت له سهكۆى وتاردان و هونهر تيايدا نهكرێت به قوربانیى ئايدیۆلۆژيا.
ئهمڕۆ يادى لهدايكبوونی گونهيه و ئهو له 47 ساڵيدا له پاريسى فهڕهنسا به هۆی نهخۆشیی شێرپهنجهوه گيانى له دهست دا.
رەخنەگران دەربارەی سینەمای گونەی چی دەڵێن؟
تۆنی ڕاینسی ڕەخنەگر لە تایم ئاوت، دەربارەی گونەی دەڵێت: ”گومان هەیە کە ئەگەر هیچ فیلمسازێکی گەورەی تر هێندەی گونەی، لە پشت دەرگەی زیندانەکانەوە کاتەکانی ژیانی بەسەر بردبێت.“
یوسف کاپڵان، لە مێژووی ئۆکسفۆردی سینەمای جیهان، دەڵێت: ”گونەی داهێنەرترین، بلیمەتترین، کاریگەرترین و مەزنترین دەرهێنەری جیهانییە، کە تا ئێستا تورکیا بەرهەمی هێنابێت. بووەتە سەرچاوەیەک بۆ ئیلهامی نەوەیەک لە دەرهێنەرانی لاوی دوای خۆی.“
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلیی ئاشووری، پیرۆزبایی لە کلدانی و ئاشوورییەکان دەکات و لە پەیامەکەیدا ئاماژە بە پاراستنی مافەکانیان دەکات و جەخت دەکاتەوە لەسەر پێکەوە ژیانی ئاشتیانە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی:
بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلیی ئاشووری، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوادارم وەک هەمیشە لە کەشێکی ئارام و شادیدا ئەم جەژنە بەڕێبکەن.
لەم رۆژەدا تەئکید لە قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەیی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان دەکەینەوە بە تایبەت کلدانی، ئاشووری و سریانییەکان کە بەشێکی گرنگی گەلەکەمانن.
هەوڵەکانیشمان بۆ پاراستنی مافی هەموولایەک بەردەوام دەبێت لە پێناو سەقامگیری زیاتر و پێکەوەژیان لە وڵاتەکەماندا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەیانی ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ لە کەرکوک رویدا و تیایدا پێنج کەس بە سەختی برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز لە کەرکوک، روداوەکە لە نێوان چوار ئۆتۆمبێلدا بووە و لە قەرە هەنجیر رویداوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز پێی راگەیاندین؛ بەشێک لە قوربانیەکانی روداوەکە لە نەتەوەی عەرەبن و دوای روداوەکە بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک.
تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكراتی دەڵێت، حكومەتی نوێی سوریا تەنها نوێنەرایەتی خۆی دەكات و ئەزموونی رژێمی لەناوچووی بەعس دووبارە دەكاتەوە.
تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكراتی "تەڤدەم" راگەیەنراوێكی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی سوریا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، حكومەتێك نوێنەری ژنانی ئازاد و پێكهاتەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا و پێكهاتەكانی تری گەلی سوریا لەخۆ نەگرێت، حكومەتێكە تەنها نوێنەرایەتی خۆی دەكات، داواش لە هێزە نیشتمانی و دیموكراسییەكان و رێكخراوەكانی ژنان و نەتەوە یەكگرتووەكان و هێزە نێودەوڵەتییەكانیش دەكات بەرپرسیارێتی مێژووییان لە ئەستۆبگرن لە بنیاتنانی سوریایەكی فرەلایەن و لامەركەزی كە لەگەڵ خواستەكانی هەموو پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە بگونجێت.
راشیگەیاندوە، ئەو هەنگاوانە ئەزموونی رژێمی لەناوچووی بەعس دووبارە دەكەنەوە، كە شكستی خۆی سەلماند و بە گشتی بۆ خەڵكی سوریا ناخۆشی لێكەوتەوە، ئەوەش ئاماژەیەكە بۆئەوەی كە گۆڕاوە تەنها كەسایەتی سەرۆكە و هیچی زیاتر نییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئیدارەی نوێ لە دیمەشق لە شانۆنامەیەكدا كە شانۆگەرییە دیموكراسی و شەفافەكانی رژێمی لەناوچووی بەعس دووبارە دەكاتەوە، عەقڵیەتی تائیفی خۆی و هەوڵەكانی بۆ بنیاتنانی سوریایەك بە یەك رەنگ و عەقڵیەت و كولتوورەوە دەربڕی، كە فرەچەشنی كولتووری، نەتەوەیی، ئایینی و تائیفی سوریای پووچەڵكردەوە.
ئەمڕۆ سیاکۆ کوڕی ئاکۆ عەباس ئاغا کەسایەتی دیاری کوردستان کۆچی دوایی کرد و چەندین پرسەنامە ئاڕاستەی بنەماڵەکەی كراوە.
دەقی پرسەنامەکان:
بەڕێز کاک ئاکۆی عەباس ئاغا
کۆچی دوایی کاکە سیاکۆی کوڕتان لە دڵەوە نیگەران و غەمباریکردین، بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و هاوخەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆسرەت رەسول عەلی پرسەنامەیەک ئاراستەی ئاکۆی عەباس ئاغا دەکات
برای بەڕێزم کاک ئاکۆی عەباس ئاغا
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی و جوانەمەرگ بوونی کاکە (سیاکۆ)ی کوڕی جەنابتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی
بەڕێز کاک ئاکۆ عەباس ئاغا
بۆ کۆچی دوایی کاک سیاکۆی کوڕتان پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و کەسوکار و خانەوادەکەتان دەکەین
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و ئارامی بە گشت لایەکتان ببەخشێت
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پەیەدە حکومەتی نوێی سوریا رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: تاوەکو رێککەوتنەکەی مەزڵوم کۆبانێ و ئەحمەد شەرع جێبەجێ نەکرێت، هیچ بەرەوپێشچوونێک رونادات.
فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە" لەمیانی بەشداریکردنی گەشتی هەواڵەکانی کرمانجی کوردسات نیوز رایگەیاند: حکومەتی نوێی سوریا بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە، چیتر پشتگوێخستنی کورد لە پرۆسەی سیاسی لە سوریا قبوڵناکەین و بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان.
فۆزا یوسف وتیشی؛ تا سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم کۆبانێ و ئەحمەد شەرع جێبەجێ بکرێت، هیچ بەرەو پێشچوونێک رونادات، هەروەها دەبێت مافەکانمان لە دەستوری نوێی سوریا پارێزراو بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگۆی رادەستکردنی کێلگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دوورە لە راستیەوە، تا لەرێگەی گفتوگۆوە لەگەڵ حکومەتی سوریا نەگەینە رێککەوتن هیچ کێڵگەیەکی نەوتی رادەست ناکەین.
ئەوئەندامەی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە راشیگەیاند، بە نێوەندگیری ئەمریکا، هەوڵ هەیە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەنێوان هەسەدە و تورکیا.
هاوسەرۆكی دەم پارتی و هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر كۆبوونەوە و باسیان لە دۆزی كورد و روداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
تونجەر باقرخان هاوسەرۆكی گشتی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی" و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە پەراوێزی كۆنفرانسی یەكێتی ئەوروپا و توركیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كورد لە برۆكسل كۆبوونەوە.
سەبارەت بە كۆبونەوەكەش ئیلهام ئەحمەد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاندوە، لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی كورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێكردووە، بۆچونی هاوبەشیان هەبووە، كە ئاشتییەكی بە شكۆ بنچینەیە بۆ پەیوەندییەكان.
ئەپیكۆر رایدەگەیەنێت تۆمەتباركردنی هەرێمی كوردستان بە رێگریكردن لە هەناردەنەكردنەوەی نەوت دوورە لە راستییەوە.
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) لە راگەیەنراوێكدا هەواڵێكی رۆژنامەی شەڕقولئەوستی رەت كردەوە كە باسی لەوە كردبوو، ئەپیكور حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمەتباردەكات بە دواكەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمە.
دەشڵێت، هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دووبارە هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بۆری عیراق-توركیا بەرز دەنرخێنن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، چەند رۆژێك لەمەوبەر ئەپیكۆر رایگەیاند، كۆمپانیاكانی نەوت و حكومەتی هەرێم بە نیازێكی پاكەوە لەگەڵ حكومەتی عیراق و نوسینگەی سودانی دەستیان بە گفتوگۆ كردبوو بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، بەڵام بۆیان رونبووەتەوە وەزارەتی نەوتی عیراق ئامادەنییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێك بكات و رێز لە گرێبەستی كۆمپانیاكان بگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت: درەنگانێکی دوێنێ شەو لە کەلار گەنجێکی 18 ساڵ بەچەقۆ کوژرا، تۆمەتباری روداوەکەش دەستگیرکراوە.
علی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو لەنێو بازاڕی قەزای کەلار شەڕلەنێوان چەن گەنج دروست بوو دوای بەرکەوتنی چەقۆ یەکێکیان گیانی لەدەستدا، کە لەدایکبووی 2007 ە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای روداوەکە پۆلیس بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چونە شوێنی روداوەکەو توانیان تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ئ - ا - ح ) لەدایکبووی 2006 لەگەڵ دوو تۆمەتباری دیکە کە بەژداربون لەشەڕەکەدا دەستگیربکەن .
راشیگەیاند، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەروداوەکە بەردەوامە.
ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر كۆڕەوی خەڵكی كوردستان تێپەڕدەبێت، كە دوای ئازادكردنی هەموو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لە دەستی رژێمی پێشووی بەعس و راماڵینی دەزگا سەركوتكەرەكان، 26 رۆژ دوای راپەڕینی خەڵكی كوردستان لە 5ی ئاداری 1991، خەڵكی كوردستان دژی گەڕانەوەی رژێمی بەعس كۆڕەو و ئاوارەیی هەڵبژارد و رویان لە سنورەكانی توركیا و ئێران كرد، كە بە كۆڕەوی ملیۆنی خەڵكی كوردستان ناسراوە.
لە ئەنجامی كۆڕەوەكەشدا لە 5ی نیسانی 1991، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان، بڕیاری 688 پەسەندكرد، بۆ پاراستنی خەڵكی كوردستان لە هێرشەكانی رژێمی بەعس.
كەشناسی عیراق پێشبینی دەكات ئەمڕۆ بارانی مامناوەند و بە خوڕ لە سلێمانی و دهۆك ببارێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن.
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پێشبینیش دەكرێت بارانی مامناوەند و بەخوڕ لە سلێمانی و دهۆك و دیالە ببارێت لەگەڵ بوونی هەورە بروسكە.
دەشڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و رەشەبا هەڵدەكات و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەڵێن ساڵح میدیاکاری دیاری کوردی دەنگی ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد و چەندین پرسەنامە ئاڕاستەی بنەماڵەکەی كراوە.
دەقی پرسەنامەکان:
-قوباد تاڵەبانی- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
برای بەڕێزم کاک دکتۆر بەرهەم ساڵح
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی کاکە (بەڵێن ساڵح)ی برای بەڕێزتانم بیست.
کاک بەڵێن میدیاکارێکی دڵسۆز و بەئەزموون بوو کە لەرێی دەنگی ئەمریکاوە خزمەتی بەرچاوی دەکرد. بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەکەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
-پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێز کاک دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵەح سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراق
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک بەڵێن ئەحمەد برای بەڕێزتان و ڕاگەیاندنکاری سەرکەوتوی دەنگی ئەمریکامان پێگەیشت
بۆ ئەم خەمە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و کەسوکار و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری گشت لایەک بدات
پرسەنامەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تەنها لە شەش سەعاتی سەرەتای ئەمڕۆدا دوو کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و 21ی دیکە بریندار بوون.
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە سەعات 8ی بەیانی بۆ 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو کەس بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسی دیکە بریندار بوون، کە 13یان بەهۆی روداوی ئۆتۆمبێل و 8یان بەهۆی روداوی ماتۆڕسکیلەوە بووە.
لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تاوەکو کاتژمێر 1ی ئەمڕۆ حەوت برینداری روداوەکانی هاتوچۆ گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ کراوە.
لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بازیان کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، روداوەکە لەسەر رێگای کەرکوک بۆ سلێمانی رویداوە لەسەر پردەکەی تەیناڵ.
ئەوەشی خستە روو، ئۆتۆمبێلێکی پیک ئەپ، بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، کە لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
وتیشی، لەئێستادا تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گواستراوەتەوە و بریندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شار، کە دۆخی تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە.