بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت: درەنگانێکی دوێنێ شەو لە کەلار گەنجێکی 18 ساڵ بەچەقۆ کوژرا، تۆمەتباری روداوەکەش دەستگیرکراوە.

علی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو لەنێو بازاڕی قەزای کەلار شەڕلەنێوان چەن گەنج دروست بوو دوای بەرکەوتنی چەقۆ یەکێکیان گیانی لەدەستدا، کە لەدایکبووی 2007 ە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای روداوەکە پۆلیس بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چونە شوێنی روداوەکەو توانیان تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ئ - ا - ح ) لەدایکبووی 2006 لەگەڵ دوو تۆمەتباری دیکە کە بەژداربون لەشەڕەکەدا دەستگیربکەن .

راشیگەیاند، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەروداوەکە بەردەوامە.