هاوسەرۆكی دەم پارتی و هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی خۆسەر كۆبوونەوە
هادی
٣١ی ئازاری ٢٠٢٥
هاوسەرۆكی دەم پارتی و هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر كۆبوونەوە و باسیان لە دۆزی كورد و روداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
تونجەر باقرخان هاوسەرۆكی گشتی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی" و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە پەراوێزی كۆنفرانسی یەكێتی ئەوروپا و توركیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كورد لە برۆكسل كۆبوونەوە.
سەبارەت بە كۆبونەوەكەش ئیلهام ئەحمەد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاندوە، لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی كورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێكردووە، بۆچونی هاوبەشیان هەبووە، كە ئاشتییەكی بە شكۆ بنچینەیە بۆ پەیوەندییەكان.