سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران ئەنجامدا و سودانی هەڕەشە و دروستكردنی مەترسیی بۆ سەر ئێران رەتكردەوە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، بە بۆنەی جەژنی رەمەزان و بە مەبەستی پیرۆزباییكردن، سودانی و پزشكیان پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و تارانیان باسكردووە.

نوسینگەی سەرۆكوزیرانی عێراق رایگەیاند، لەو پەیوەندییەدا سودانی هەڕەشە و دروستكردنی مەترسیی بۆ سەر ئێران رەتكردووەتەوە، كە ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتە بخاتە مەترسییەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی سودانی، هەردولا جەختیان لە هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی ئیسلامی كردووەتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوە ئاڵنگاری و مەترسییەكان.