لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بازیان کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، روداوەکە لەسەر رێگای کەرکوک بۆ سلێمانی رویداوە لەسەر پردەکەی تەیناڵ.

ئەوەشی خستە روو، ئۆتۆمبێلێکی پیک ئەپ، بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، کە لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

وتیشی، لەئێستادا تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گواستراوەتەوە و بریندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شار، کە دۆخی تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە.