لە دایکبوونی شانازی نەتەوەیەک... یەڵماز گونەی
رەوەز
١ی نیسانی ٢٠٢٥
ئه‌مڕۆ يادى له‌دايكبوونى سينه‌ماكاره بوێر و ماندوونه‌ناسه‌كه‌ى كورد.. يه‌ڵماز گونه‌يه, یەکەم کورد، کە چووە کان ەوە.
ئه‌و كوردێكى زازاييه 1 نيسانى 1937 له دايك بووه، دایک‌وباوکی کۆچ دەکەن بۆ ئەدەنە، تاوەکو وەک کرێکاری کێڵگەی لۆکە دەستبەکار بکەن. ئەمەش دەبێتە باکگراوندێکی بەهێز بۆ کارەکانی داهاتووی، کە هەوڵدەدات تیایاندا تەرکیز بخاتە سەر ئەو پۆرترەیتە ڕاستەقینانەی کە لەو وڵاتەدا چەوسێندراونەتەوە. گونەی یاسا و ئابووریی لە زانکۆکانی ئەنقەرە و ئیستانبووڵ خوێندووە، بەڵام لە تەمەنی بیستویەک ساڵیدا درک بەوە دەکات کە ئەو دەیەوێت کاری فیلمسازی ئەنجام بدات. يه‌ڵماز گونه‌ى به باوكى سينه‌ماى كوردى داده‌نرێت.
ئه‌و له‌ناو سيستمى عه‌سكه‌رتارييه‌ت و له‌وديو شيشه‌كانى زيندانى ئيمڕاڵیی توركياوه وه‌ك ئهكتێكى سياسیى پڕ له هونه‌ر و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ نادادیى سياسى و نا به‌رانبه‌ریى كۆمه‌ڵايه‌تیی ژيانى كوردان، بير‌ى له هونه‌ر و سينه‌ما ده‌كرده‌وه.
لە زینداندا، تەواو خۆی بۆ نووسینی سیناریۆ تەرخان کرد، سێ سیناریۆی تەواو کرد و تەواوی تێبینییەکانی خۆیشی لەگەڵدا ناردە دەرەوە بۆ هاوڕێکانی، تاوەکو کاری لەسەر بکەن، کە ئەوەش بووە هۆی بەرهەمهێنانی فیلمی مێگەل لە ساڵی 1987دا و بەناوبانگترین فیلمی گونەی، ڕێگە لە ساڵی 1982دا.
يه‌ڵماز گونه‌ى سه‌ره‌ڕاى قورسى و به‌ندى و ژيانى ئاواره‌يى به‌ڵام هه‌ميشه وه‌ك سونبولى به‌ره‌نگارى و دژايه‌تیى فاشييه‌ت بينراوه و فيلمه‌كانى له ريزى فيلمه باشه‌كانى دونيادا نمايش ده‌كرێن و له‌و بواره‌دا چه‌ندين خه‌ڵاتى به ده‌ست هێناوه.. كه گرينگترينيان خه‌ڵاتى چڵه‌خورماى زێڕينى فێستيڤاڵى كان-ى جيهانييه... بۆ فيلمى ڕێگا.
ده‌رباره‌ى فيلمى ڕێگا
رێگا فيلمێكى 114 خوله‌كييه و ساڵى 1981 يه‌ڵماز گونه‌ى له زيندانى ئيمڕاڵیى توركيادا له‌ژێر بارى سزادا سيناريۆ و چۆنێتیى وێنه‌گرتنى فيلمه‌كه‌ى نووسيوه و له لايه‌ن شه‌ريف گوره‌نى هاوڕێيه‌وه كارى ده‌رهێنانى بۆ كراوه و پاش هه‌ڵهاتنى گونه‌ى له زيندان و گيرسانه‌وه‌ى له ئه‌ورووپا دووباره كارى مۆنتاجى بۆ كردووه‌ته‌وه.
1982 خه‌ڵاتى چڵه‌خورماي كان و خه‌ڵاتى ڕه‌خنه‌گرانی كانی بۆ ئه‌و فيلمه به ده‌ست هێنا.
سينه‌ماى گونه‌ى، واته سينه‌ماى سياسى. سينه‌مايه‌ك كه بریتی نه‌بێت له سه‌كۆى وتاردان و هونه‌ر تيايدا نه‌كرێت به قوربانیى ئايدیۆلۆژيا.
ئه‌مڕۆ يادى له‌دايكبوونی گونه‌يه و ئه‌و له 47 ساڵيدا له پاريسى فه‌ڕه‌نسا به هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه گيانى له ده‌ست دا.
رەخنەگران دەربارەی سینەمای گونەی چی دەڵێن؟
تۆنی ڕاینسی ڕەخنەگر لە تایم ئاوت، دەربارەی گونەی دەڵێت: ”گومان هەیە کە ئەگەر هیچ فیلمسازێکی گەورەی تر هێندەی گونەی، لە پشت دەرگەی زیندانەکانەوە کاتەکانی ژیانی بەسەر بردبێت.“
یوسف کاپڵان، لە مێژووی ئۆکسفۆردی سینەمای جیهان، دەڵێت: ”گونەی داهێنەرترین، بلیمەتترین، کاریگەرترین و مەزنترین دەرهێنەری جیهانییە، کە تا ئێستا تورکیا بەرهەمی هێنابێت. بووەتە سەرچاوەیەک بۆ ئیلهامی نەوەیەک لە دەرهێنەرانی لاوی دوای خۆی.“