ئاگر لەدوو کۆگای بازاڕی عەلوەی هەولێر کەوتەوە
سام
١ی نیسانی ٢٠٢٥
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لەدوو کۆگای بازاڕی عەلوەی هەولێر کەوتەوە و پەیامنێری کوردسات نیوز لە شوێنی ئاگرەکەوە رایگەیاند، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و تەنها زیانی مادی هەبووە.
سام
١ی نیسانی ٢٠٢٥
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لەدوو کۆگای بازاڕی عەلوەی هەولێر کەوتەوە و پەیامنێری کوردسات نیوز لە شوێنی ئاگرەکەوە رایگەیاند، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و تەنها زیانی مادی هەبووە.
حکومەتی بەریتانیا بڕیاری داوە یەک ملیۆن پاوەندی ستەرلینی وەک هاوکاری بداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و دەستگیرکردنی باندەکانی قاچاخچێتی.
بەپێی راگەیەندراوێک لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی بەریتانیا، ئەم بڕە پارەیە بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستانە لە هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربونەوەی باندەکانی قاچاخچێتی و کۆچی نایاسایی.
جگە لە پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی، بەریتانیا راهێنان بە زیاتر لە 100کارمەندی سنوری و هێڵی ئاسمانی لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەکات و ئامێری پسپۆڕی دیاریکردنی بەڵگەنامەی ساختەشیان بەسەردا دابەش کردووە بۆ سەرکوتکردنی باندەکانی قاچاخچێتی و بەرگرتن لە بەکارهێنانی بەڵگەی ساختە لە فڕۆکەخانەکان و سنورەکان.
بەریتانیا کە پێشەنگی جیهانییە لە دۆزینەوەی بەڵگەنامەی ساختە، شارەزایی و ئامێری پسپۆڕی و هەواڵگری هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا بەکارهێناوە بۆ دابەزاندنی ئەو رێگا سەرەکیانەی کە قاچاخچیەکان بەکاری دەهێنن.
حکومەتی بەریتانیا لە راگەیەندراوەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە "هەموو دەسەڵاتێکمان لەبەر دەستدایە و بەکاری دەهێنین بۆ راوکردن و دادگاییکردن و هەڵوەشاندنەوەی باندەکانی قاچاخچیەتی". هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەریتانیا و عیراق هاوبەشی سەرەکی دەبن لەو هەڵمەتەدا.
ئەم هاوکارییە لە دوای بەشداری نوێنەری حکومەتی هەرێم دێت، لە لوتکەی بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی کە لە چەند رۆژی رابردودا بە بەشداری نوێنەری چل وڵات لە لەندەن بەڕێوەچوو. دوای لوتکەکەش، وەزیری ناوخۆی هەرێم لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی کۆبووەوە و لەو چوارچێوەیەدا ئەو بڕە پارەیە وەک هاوکاری درایە حکومەتی هەرێم.
پاش ئەوەی بەریتانیا داوای لە کۆمپانیا و لایەنەکانی نزیک لە روسیا کرد، کە خۆیان لە پرۆگرامی بەرەنگاربونەوەی دەسەڵاتی بیانی تۆمار بکەن، پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و لەندەن بەرەو گرژی زیاتر دەچێت.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا بە توندی وەڵامی ئەم هەنگاوەی داوەتەوە و ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاندوە: "کورتبینی دەسەڵاتدارانی بەریتانیا گەیشتوەتە لوتکە و ئەو لێدوانانەش تەنها خۆ هەڵخەڵەتاندنە."
بەپێی بڕیارەکە، کە لەلایەن دان جارڤیس، وەزیری ئاسایشی بەریتانیاوە راگەیەندراوە، سەرجەم دەزگا حکومی و سەربازییەکان، دەزگای هەواڵگری و لایەنە سیاسییەکانی دیکە کە لە بەریتانیان و پەیوەندییان بە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیاوە هەیە، دەبێت پێش 1ـی تەمموز ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
وەزیری ئاسایشی بەریتانیا هۆشداری داوە هەر کەسێک خۆی تۆمار نەکات، ڕووبەڕووی پێنج ساڵ زیندانی دەبێتەوە.
زاخارۆڤا لە درێژەی لێدوانەکەیدا رەخنەی توندی لە سەرکردەکانی ئێستای بەریتانیا گرت و وتی: "سەرکردەکانی ئێستای بەریتانیا وەکوو سەرکردەکانی سەردەمی جەنگی دوەمی جیهانی نین، ئەوانەی ئێستا هەڵخەڵەتاون و دەیانەوێت لەگەڵ روسیا توشی کێشە ببن."
پێشتر، سەرکردەکانی ئەوروپا هۆشداریان دابو کە دوای ئۆکراین، روسیا لەوانەیە هێرش بکاتە سەر هاوپەیمانیی ناتۆ، بەڵام بەرپرسانی مۆسکۆ بەردەوام ئەم بانگەشانە رەت دەکەنەوە و جەخت دەکەنەوە کە روسیا هیچ نیازێکی نییە هێرش بکاتە سەر ناتۆ یان وڵاتانی ئەوروپا.
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند؛ بەدوای درۆنێکدا دەگەڕێن کە لە غەززەوە دزەی کردوەتە ناو وڵاتەکەیان و تا ئێستا نەیان دۆزیوەتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی سوپای ئیسرائیل، "لە دوای ئەوەی درۆنێک دزەی کردوەتە ناو خاکەکەیانەوە و ئاگادارکەرەوەی سیستەمی ئاسمانی لە باشوری ئیسرائیل لێیداوە، دواتر ونبووە و تا ئێستا نازانن چی بەسەر هاتووە، ئەمەش قەلەقی بۆ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دروستکردووە."
ئەمە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنە زەمینییەکانی سوپای ئیسرائیل لە شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە.
گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس تا دێت زیاتر دەبن، بەرنامەی خۆراكی جیهانیش دەڵێت؛ لە دوو رۆژی رابردودا دواین ژەمە خۆراكیان دابەشكردووە و ئێستا غەززە لەقۆناغی سەختی برسێتیدایە.