پرسەنامەكان بۆ كۆچی دوایی بەڵێن ساڵح
هەساو ئەمیر
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٥
ئێوارەی ئەمڕۆ بەڵێن ساڵح میدیاکاری دیاری کوردی دەنگی ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد و چەندین پرسەنامە ئاڕاستەی بنەماڵەکەی كراوە.
دەقی پرسەنامەکان:
-قوباد تاڵەبانی- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
برای بەڕێزم کاک دکتۆر بەرهەم ساڵح
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی کاکە (بەڵێن ساڵح)ی برای بەڕێزتانم بیست.
کاک بەڵێن میدیاکارێکی دڵسۆز و بەئەزموون بوو کە لەرێی دەنگی ئەمریکاوە خزمەتی بەرچاوی دەکرد. بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەکەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
-پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێز کاک دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵەح سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراق
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک بەڵێن ئەحمەد برای بەڕێزتان و ڕاگەیاندنکاری سەرکەوتوی دەنگی ئەمریکامان پێگەیشت
بۆ ئەم خەمە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و کەسوکار و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری گشت لایەک بدات
پرسەنامەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ