پەیەدە حکومەتی نوێی سوریا رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: تاوەکو رێککەوتنەکەی مەزڵوم کۆبانێ و ئەحمەد شەرع جێبەجێ نەکرێت، هیچ بەرەوپێشچوونێک رونادات.

فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە"  لەمیانی بەشداریکردنی گەشتی هەواڵەکانی کرمانجی کوردسات نیوز رایگەیاند: حکومەتی نوێی سوریا بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە، چیتر پشتگوێخستنی کورد لە پرۆسەی سیاسی لە سوریا قبوڵناکەین و بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان.

فۆزا یوسف وتیشی؛ تا سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم کۆبانێ و ئەحمەد شەرع جێبەجێ بکرێت، هیچ بەرەو پێشچوونێک رونادات، هەروەها دەبێت مافەکانمان لە دەستوری نوێی سوریا پارێزراو بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگۆی رادەستکردنی کێلگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دوورە لە راستیەوە، تا لەرێگەی گفتوگۆوە لەگەڵ حکومەتی سوریا نەگەینە رێککەوتن هیچ کێڵگەیەکی نەوتی رادەست ناکەین.

ئەوئەندامەی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە راشیگەیاند، بە نێوەندگیری ئەمریکا، هەوڵ هەیە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەنێوان هەسەدە و تورکیا.