تەندروستی سلێمانی: تەنها لە شەش سەعاتدا دوو کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە
هەساو ئەمیر
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٥
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تەنها لە شەش سەعاتی سەرەتای ئەمڕۆدا دوو کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و 21ی دیکە بریندار بوون.
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە سەعات 8ی بەیانی بۆ 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو کەس بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسی دیکە بریندار بوون، کە 13یان بەهۆی روداوی ئۆتۆمبێل و 8یان بەهۆی روداوی ماتۆڕسکیلەوە بووە.
لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تاوەکو کاتژمێر 1ی ئەمڕۆ حەوت برینداری روداوەکانی هاتوچۆ گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ کراوە.