ئەپیكۆر رایدەگەیەنێت تۆمەتباركردنی هەرێمی كوردستان بە رێگریكردن لە هەناردەنەكردنەوەی نەوت دوورە لە راستییەوە.

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) لە راگەیەنراوێكدا هەواڵێكی رۆژنامەی شەڕقولئەوستی رەت كردەوە كە باسی لەوە كردبوو، ئەپیكور حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمەتباردەكات بە دواكەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمە.

دەشڵێت، هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دووبارە هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بۆری عیراق-توركیا بەرز دەنرخێنن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، چەند رۆژێك لەمەوبەر ئەپیكۆر رایگەیاند، كۆمپانیاكانی نەوت و حكومەتی هەرێم بە نیازێكی پاكەوە لەگەڵ حكومەتی عیراق و نوسینگەی سودانی دەستیان بە گفتوگۆ كردبوو بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، بەڵام بۆیان رونبووەتەوە وەزارەتی نەوتی عیراق ئامادەنییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێك بكات و رێز لە گرێبەستی كۆمپانیاكان بگرێت.