عەبدوڵلا قازی سەرۆكی نەفت هیلال لە عیراق، لە بەرنامەیەکی تایبەت لە کوردسات نیوز، باسی لە وردەکارییەکانی بەرهەمی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرد و رایگەیاند: تاكۆتایی ئەمساڵ بەرهەمی كێڵگەی گازی كۆرمۆر دەگاتە 800 ملیۆن پێ سێجا.


سەرۆكی نەفت هیلال لە عیراق وتیشی: لەئێستادا بەرهەمی كێڵگەی گازی كۆرمۆر 530 ملیۆن پێ‌ سێجایە و كۆرمۆر گەورەترین كێڵگەیە لە عیراق و هەرێمی كوردستان.

عەبدوڵا قازی ئاماژەی بەوەشدا؛ تاكۆتایی ئەمساڵ بەرهەمی كێڵگەی گازی كۆرمۆر دەگاتە 800 ملیۆن پێ سێجا و وتیشی؛ كاركردن لە كێلگەی كەی ئیم 250 لە قۆناغی كۆتایی دایە.

لەسەر خواستی زۆری کارەبا وتی؛ خواستی كارەبا ساڵانە 7% زیاد دەكات و ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی بڕی بەرهەمهێنانی گاز لە كێلگەی كۆرمۆر.

لە دیدارەکەدا ئاماژەی بە هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر کۆرمۆر کرد و جەختی لەوەکردەوە کە هێرشەکان نەیانتوانیوە لە چەند رۆژێک زیاتر بمانوەستێنن لە کارکردن و وتی؛ هەرێم و عیراق دڵنیایان پێداوین لەڕووی ئەمنییەوە
 
عەبدوڵا قازی لە دیدارەکەدا سەبارەت بە گازی چەمچەماڵ رونی کردەوە، بەمزوانە دەستدەكەین بەكاركردن لە كێڵگەی گازی چەمچەماڵ و رەوش لەبارە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز و كێڵگەی گازی چەمچەماڵیش یەكێكە لە چوار كێڵگە گەورەكەی عیراق و رەوش لەبارە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز.