مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە، بەیاننامەیەکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عیراق دەکەین و لە یەزدانی مەزن داواکارین نزا و رۆژوو و گشت سروتە ئایینیەکانی ئەم مانگە پیرۆزە لە گشت لایەک قبوڵ بکات و جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی."

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی لە بەیاننامەکەیدا هیوای خواستووە کە "ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە وێستگەی قوڵکردنەوەی لێبوردەیی لەناو گشت پێکهاتەکانی کوردستاندا و هەموان پێکەوە هەوڵەکانمان زیاتر بخەینە گەڕ بۆ دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەمان."