بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی جەژنی رەمەزان باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت لە گەڵ هاتنى شەپۆلێکى نمە باران  لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووشەممە نمە بارانى پچڕ پچڕ و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانى گەرمیان و رۆژهەڵاتى هەرێم, و لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلەکە کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما (3-5) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ.