وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری دەدات لە ئەگەری هێرشی چەکداری لە سوریا و داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بەزوترین کات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، مەترسییەکانی هێرشی چەکداری بۆ رۆژانی جەژن لەسوریا زیادیکردووە، داواش لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات گەشت بۆ سوریا نەکەن "بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان".

ئاماژەی بەوەشکردووە: هێرشی تاکەکەسی، تەقەکردن، یان بەکارهێنانی ئامێری تەقەمەنی، لەو هێرشە پێشبینیکراوانەن لە سوریا ئەگەری هەیە رووبدەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، لەوانەیە باڵیۆزخانەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە گشتییەکانی دیمەشق، بکرێتە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داواش لە هاووڵاتیانی دەکات بە زووترین کات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن لەپێناو سەلامەتی خۆیان.