سەرچاوەیەك بۆ كوردسات نیوز: هەسەدە و توركیا رێككەوتنێكیان ئیمزا كرد
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٥
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست كوردسات نیوزكەوتوون، هەسەدە و توركیا بەنێوەندگری ئەمریكا، رێككەوتنیان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست ئیمزا كرد.
سەرچاوەیەك لە رۆژئاوای كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات - هەسەدە و توركیا، بە نێوەندگیری ئەمریكا رێككەوتنێكی نهێنییان ئیمزا كردووە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و كۆتاییهێنان بە هێرشەكانی سەربازانی توركیا و گرووپە چەكدارە سورییەكانی هاوپەیمانی توركیا، بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و باكور و رۆژهەڵاتی سوریا.
ئەوەش لەكاتێكدایە تا ئێستا نە هەسەدە و نە توركیا بە رەسمی هیچ لێدوانێكیان لەو بارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە، لە هەمانكاتیشدا هەواڵەكەیان رەتنەكردووەتەوە.