جیهان

(بەسینە شەعبان) ڕاوێژکاری سیاسی (بەشار ئەسەد) ڕایگەیاند: ھەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی (دیمەشق و ڕیاز). دەشڵێت، ھەنگاوەکان ئەرێنی و جدیدن.


ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانیش ئاشکرای کردووە، جموجۆڵێکی خێرای دیپلۆماتی لە نێوان (دیمەشق و ڕیاز) ھاتووەتە ئاراوە و لە سەرەتای ئەم مانگەش خالید حمێدان سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی سعودیە سەردانی دیمەشقی کردووە و چاوی بە عەلی مەملوک-ی ھاوتا سورییەکەی کەوتووە و لەسەر چەند دۆسیەیەک گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(سادات ئۆناڵ) جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ھاوپەیمانی ناتۆ کە بڕیارە (١٤)ی حوزەیران بەڕێوەبچێت، (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆکی تورکیا و (جۆو بایدن) سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبنەوە و دۆسیەکانی، (ھاوکارییەکانی واشنتۆن بۆ ھەسەدە و ڕادەستکردنەوەی گیولەن بە ئەنقەرە و گەڕانەوەی تورکیا بۆ پڕۆگرامەکانی سیستمی فڕۆکەی ئێف ٣٥ و گرێبەستی کڕینی ئێس٤٠٠ی ڕووسی) تەوەری کۆبوونەوەکە دەبێت.


(ئەردۆغان)یش بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە "ھیواخوازە چاوی بە (بایدن) بکەوێت و ناکۆکییەکان چارەسەربکەن و سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندییەکان دەستپێبکەنەوە".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆزیب بۆریل، کۆمیسیاری ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە، دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکە ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پێی وایە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا ھیچ پێوەرێکی دەنگدانی دیموکراسی تێدا نەبووە و پێی وایە ھەڵبژاردنی لەو جۆرە ھاوکار نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.


لە بەرامبەردا ئێران بە ڕەسمی پشتیوانی لە پڕۆسەکەی کردووە و ڕایگەیاند "قۆناغێکی نوێی بەھێزکردنەوەی پەیوەندییە سیاسیەکان لەگەڵ دیمەشق دەستپێدەکەنەوە".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ جاری پێنجەم وڵاتانی ئەندامی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لە ڤییەنا کۆبوونەوە، بۆ تاوتوێکردنی گەڕانەوەی ئەمریکا و ئێران بۆ نێو رێککەوتننامەکە، نوێنەری چین لە کۆبوونەوەکە داوای لە وڵاتانی ئەندام کرد، بریاری سیاسی بدەن بۆ زەمینەسازی بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا و ئێران.

لەلایەکی ترەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە ئێران بگەڕێتەوە بۆ نێو رێککەوتننامەی ئەتۆمی و وەک ئەمریکا ھەنگاوی یەکەمیان ناوە بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی، بەڵام ھێشتا روون نیە کە ئایا ئێران دەیەوێت بگەڕێتەوە یاخود نا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی ئێراندا، دەنگدانێکی ناوخۆیی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان ئەنجامدرا، کە ھەریەک لە محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و فەریدون عەباسی پەرلەمانتار رکاربەریان دەکرد بۆ وەرگرتنی پۆستەکە ، بەڵام بەپێی ئەنجامی دەنگدانەکە ، قالیباف بە بەدەستھێنانی دەنگی ٢٣٠ پەرلەمانتار ، وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردرایەوە ، لە بەرامبەریشدا فەریدون عەباسی دەنگی ١٨ پەرلەمانتاری بەدەستھێنا .

محەمەد باقر قالیباف لە دایکبوی ساڵی ١٩٦١ ەو پێشتر ئەفسەر بوە، دواتر چەندین پۆستی حکومی وەرگرتوە و لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٣ و ٢٠١٧ شدا کاندیدی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بوە ، بەڵام لە ھیچ کام لەو ھەڵبژاردنانەدا سەرکەوتنی بەدەست نەھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا شەفاف و دادپەروەرانە نییەو پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگەی مەدەنی و ھەموو ئەو سورییانە دەکەن کە ئیدانەی پڕۆسەکە دەکەن و بە نا شەرعی دەزانن. 

نیگەرانیشیان دەربڕی لە رێکخستنی ئەو ھەڵبژاردنە دوور لە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و بە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی تەندروستی جیھانی بڵاویکردەوە، ڤایرۆسە ھندییەکە بە رەسمی لە ٥٣ وڵات و ناوچەی جیھان تۆمارکراوە، زانیاریی نارەسمییشیان پێگەیشتووە کە ئەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە ٧ ناوچەی تر و بەوەش کۆی گشتی ئەو ناوچانەی ڤایرۆسەکەیان تێدا تۆمارکراوە گەیشتووەتە ٦٠ وڵات و ناوچە. 

تەندروستی جیھانی جەختیشی کردەوە لەوەی ئەو ڤاکسینانەی ئێستا بەردەستن بۆ ھەموو جۆرە جیاوازەکانی کۆرۆنا کاران، لەگەڵ ئەوەشدا داوای لە وڵاتان کرد زیاتر ھۆشدار بن لە کەمکردنەوەی رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. 

بەپێی نوێترین توێژینەوەش کە لە "ھندستان" ئەنجامدراوە، کارایی ڤاکسینەکان دژی ڤایرۆسە ھیندییەکە بەرزە، بە شێوەیەک لە کۆی ٨٥ توشبووی ئەو ڤایرۆسە تەنھا دووانیان دوای وەرگرتنی ڤاکسین رەوانەی نەخۆشخانە کراون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(بەشار ئەسەد) سەرۆکی ئێستای سوریا و کاندید بۆ وەرگرتنەوەی ھەمان پۆست، لە شاری (دۆما) بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کرد و لە وتەیەکیشدا ڕایگەیاند، گەلی سوریا سنورێک بۆ تیرۆر دادەنێن.
ئەسەد ڕەخنەشی لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەمریکا و چوار وڵاتی ئەوروپا گرت، کە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریایان بە ناشەرعی و نا دادپەروەرانە وەسفکردبوو و ڕایگەیاند، ئەوەی ئەوان دەیڵێن ڕەوا نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی سوریا ڕایگەیاند، بانگەشەکانی ھەڵبژاردن لە سەعات ٧ی بەیانی ئەمڕۆوە بۆ ھەر سێ کاندید "بەشار ئەسەد" سەرۆکی ئێستا و "عەبدوڵا سەلوم عەبدوڵا" و "مەحمود مەرعی" کە دوو کەسایەتی ناسراو نین، وەستاوە.


ڕوونیشیکردووەتەوە، ١٢ ھەزار ناوەندی دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاکانی سوریا ئامادە کراوە و لە ڕیفی "دیمەشق"یش زۆرترین ناوەند و سندوقی دەنگدان دانراوە.


ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا تەنھا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی "دیمەشق" بەڕێوەدەچێت کە سێیەکی وڵاتەکە پێکدەھێنن، ئەوەش دووەمین ھەڵبژاردنە کە لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ناوخۆیی وڵاتەکەوە ئەنجام دەدرێت.


بە پێی زۆرینەی پێشبینییەکان "بەشار ئەسەد" لەم ھەڵبژاردنەشدا سەرکەوتن بەدەست دەھێنێتەوە و بۆ ٧ ساڵی تر دەبێتەوە سەرۆکی سوریا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕۆبەرت مالی" نێردەی ئەمریکا بۆ ئێران لە تویتەر نوسیویەتی، خولی پێنجەمی دانوستانەکان لە "ڤییەنا" سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەکەنەوە، دەشڵێت خولی چوارەمیان بەرھەمدار بووە و پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بەڵام ھێشتا کاری زۆر ماوە بیکەن. 


لای خۆشیەوە "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی ئێران پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دانوستانەکان دووپاتکردەوە، تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.


ھاوکات "ڕافائیێل گروسی" بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ "تاران" بۆ چاودێری کردنی وێستگە ئەتۆمییەکان بۆ ماوەی مانگێک درێژ کردووەتەوە، بە بێ مەرج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕۆبەرت مالی" نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە تویتەر نوسیویەتی، ئەمڕۆ خولی پێنجەمی دانوستانەکان لە "ڤییەنا" سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەکەنەوە، دەشڵێت، ھەرچەندە خولی چوارەمیان بەرھەمداربووە و پێشکەوتنی بەرچاوی ھەبووە، بەڵام ھێشتا کاری زۆر ماوە بیکەن.


"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانیش، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دانوستانەکان دووپاتکردەوە، تا ئەو کاتەی دەگەن بە ڕێککەوتنی کۆتایی. ھاوکات عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، بەردەوامن لە پیتاندنی یۆرانیۆم و تا ئێستاش ٩٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمیان پیتاندووە و ئامانجیان پیتاندنی ١٢٠ کیلۆگرامە لە ماوەی ئەمساڵدا.


لەلایەکی ترەوە، "ڕافائیێل گروسی" بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ "تاران" بۆ چاودێریکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، بۆ یەک مانگی تر درێژکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویکردەوە، سەربازانی سەر بە سوپای مالی ھەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای سەرۆک و "باھە نداو" سەرۆکی وڵاتەکە و "موختار عوان" سەرۆک وەزیران و "سلێمان دوکوری" وەزیری بەرگرییان دەستگیرکردووە و گواستراونەتەوە بۆ بنکەیەکی سەربازی لە دەرەوەی "باماکۆ"ی پایتەخت.


ئەو ھەوڵە چەند سەعاتێک لە دوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە ھات، "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای ئازادکردنی بێ مەرج و ھێورکردنەوەی ڕەوشەکەی کردووە.


لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووش سوپای مالی کودەتایان ئەنجامدا و "ئیراھیم بوبەکر کیتا" سەرۆکی ئەو کاتەی وڵاتەکەیان لە ژێر فشاردا دوورخستەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"خلوسی ئاکار" وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، "ئەنقەرە" دەیەوێت لە ڕێی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ "ئەسینا" چارەسەر بکات، بەڵام ھەموو چارەسەرێک بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع ڕەتدەکەنەوە و ڕاستەوخۆ بە حکومەت و لێپرسراوانی یۆنانی وتووە کە زمانی ھەڕەشە ھیچ سودێکی نابێت.


"خلوسی ئاکار" دەستوەردانی ئەمریکا و ناتۆ و یەکێتی ئەوروپاشی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ "یۆنان" ڕەتکردەوە و وتی دەستوەردانی ئەو لایەنانە لەسەر داواکاری "یۆنان" لە بەرژوەندی ھیچیان نابێت. 


"فاتح دونمیز" وەزیری وزەی تورکیاش وتی، بە نیازن بۆ گەڕان بە دوای غاز لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ٨ بیری تر ھەڵبکەنن، ئەوەش بە یەکەم لێدوانی ڕەسمی تورکیا دادەنرێت سەبارەت بە بەردەوامی سیاسەتەکانیان بۆ گەڕان بە دوای نەوت و گازدا لە ناوچەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی پاراستنی دەستوری ئێران لە کۆی ٥٩٠ کاندید ٧ کاندیدی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران پەسەند کردووە، ناوەکانیش لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەوە بڵاوکرانەوە کە "ئیبراھیم ڕەئیسی و موحسین ڕەزایی و سەعید جەلیلی و عەلیڕەزا زاکانی و قازی زادەی ھاشمی و عەبدولناسڕ ھیمەتی و موحسین میھرعەلیزادە"ن ھەروەھا "ئەحمەدی نەژاد و عەلی لاریجانی و ئیسحاق جیھانگیری"یش ڕەتکراونەتەوە.


ھاوکات "ئیبراھیم ڕەئیسی" سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بە یەکێک لە کاندیدە دیارەکانی ئەو ھەڵبژاردنە دادەنرێت، کە لە ١٨ی حوزەیرانی داھاتوو بەڕێوەدەچێت.


چەند سەرچاوەیەکیش باسیان لەوە کردووە کە "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوای پێداچوونەوەی بە ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەنگێلا مێرکڵ" ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند کە ھێشتا کۆرۆنا کۆتایی نەھاتووە، بەڵام لە دوای کۆتاییھاتنیشی ھەڕەشەی ڤایرۆسەکان بەردەوام دەبێت و چەندین ڤایرۆسی تریش سەرھەڵدەدەن، ھەر بۆیە پێویستە بەردەوام ھاوکاری و ھەماھەنگی لە نێوان وڵاتاندا ھەبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو ھەڕەشانەی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان دروستی دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە یەکەمین سەردانیدا بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، گەیشتە ئیسڕائیل و لە قودس چاویکەوت بە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل و گفتوگۆیان لە بارەی گرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل و بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە و پرسی ئێران کرد.


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیشدا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و چارەسەرکردنی ڕەوشی خراپی مرۆیی دەکەن.


ئامانجی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل، پاڵپشیکردنە لە بەردەوامبوونی ئاگربەستی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسڕائیل لە کەرتی غەززە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی فەڵەستین و ئیسڕائیل، بڕیاریشە ئەمڕۆ لە بەری خۆرئاوا، لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین کۆببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...400401402403404...413