ئەنجومەنی پاراستنی دەستوری ئێران لە کۆی ٥٩٠ کاندید ٧ کاندیدی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران پەسەند کردووە، ناوەکانیش لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەوە بڵاوکرانەوە کە "ئیبراھیم ڕەئیسی و موحسین ڕەزایی و سەعید جەلیلی و عەلیڕەزا زاکانی و قازی زادەی ھاشمی و عەبدولناسڕ ھیمەتی و موحسین میھرعەلیزادە"ن ھەروەھا "ئەحمەدی نەژاد و عەلی لاریجانی و ئیسحاق جیھانگیری"یش ڕەتکراونەتەوە.


ھاوکات "ئیبراھیم ڕەئیسی" سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بە یەکێک لە کاندیدە دیارەکانی ئەو ھەڵبژاردنە دادەنرێت، کە لە ١٨ی حوزەیرانی داھاتوو بەڕێوەدەچێت.


چەند سەرچاوەیەکیش باسیان لەوە کردووە کە "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوای پێداچوونەوەی بە ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکان کردووە.