، نوسینگەی رۆژنامەوانی لاھور شێخ جەنگی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی رەوشی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پرسی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو.

لاھور شێخ جەنگی جەختیکردۆتەوە لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی ھەوڵی سەرجەم لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان و گرتنەبەری دیالۆگی جدی بە ئامانجی گەیشتن بە دیدی ھاوبەش بۆ چارەسەری ڕاستەقینەی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ھێنانەدی یەکڕیزیی نیشتیمانی لەسەر کۆی پرسە چارەنووسسازەکان، لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.

لاھور شێخ جەنگی رایگەیاندوە، یەکێتی ھەڵوێستی دووپاتدەکاتەوە بۆ بەردەوامی گفتوگۆکان و پەنابردنەبەر دەستوور و پابەندبوونی ھەردوولا بە رێککەوتنەکانی نێوانیان و لە پێناو چارەسەرکردنی ریشەیی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم و مووچەی  مووچەخۆران، لە کۆتایی دیدارەکەدا باس لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بە گرنگ زانرا بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە و ئەنجامدانی چاکسازیی و گۆڕانکاریی لە وڵاتدا.