ئیران وەڵامی وتەکانی سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەداتەوە و دەڵێت دەستوەردانیان لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە نەکردووە، دەشڵێت ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئاگادارکردۆتەوە لە ئەگەر مەترسی ھێرشی ئیسرائیل بۆ پێگە ئەتۆمیەکانی.


ئیسماعیل باقانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کەنەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئاڕاستەی تارانی کرد، لەبارەی  دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی لوبنان.


وتیشی وڵاتەکەی ھیچ کاتێک نیەتی ئەوەی نیەو نابێت دەستێوەردن لە ناوخۆی ئەو وڵاتە بکات.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، وڵاتەکەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئاگادارکردۆتەوە لە مەترسی ئەگەری ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە ئەتۆمیەکانی تاران. 


ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ ھەر وڵاتێک کە نیازی ھەیە لەشکرکێشیەکی ئیسرائیل لە لوبنان و غەززە بوەستێنێت گفتوگۆبکات.