ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویکردەوە، سەربازانی سەر بە سوپای مالی ھەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای سەرۆک و "باھە نداو" سەرۆکی وڵاتەکە و "موختار عوان" سەرۆک وەزیران و "سلێمان دوکوری" وەزیری بەرگرییان دەستگیرکردووە و گواستراونەتەوە بۆ بنکەیەکی سەربازی لە دەرەوەی "باماکۆ"ی پایتەخت.


ئەو ھەوڵە چەند سەعاتێک لە دوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە ھات، "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای ئازادکردنی بێ مەرج و ھێورکردنەوەی ڕەوشەکەی کردووە.


لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووش سوپای مالی کودەتایان ئەنجامدا و "ئیراھیم بوبەکر کیتا" سەرۆکی ئەو کاتەی وڵاتەکەیان لە ژێر فشاردا دوورخستەوە.