سەرۆککۆمار چاوی بە سەید عەمار حەکیم کەوت و باسیان لە پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان کرد
٥ی شوباتی ٢٠٢٥
سەرۆککۆماری عیراق د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە و بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتووێکرد.
لە میانی دیدارەکەدا جەخت لە پاراستنی سەروەری خاکی عیراق کرایەوە لە ناو گۆڕانکارییە ناوچەیی و ئەو ئاڵەنگارییە نێودەوڵەتییانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە.
تیشک خرایە سەر، پێویستی یەکخستنی هەوڵ و دیدگا و کاری هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی دیموکراسی و رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵەنگارییانەی کە رووبەڕووی وڵات دەبنەوە.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە دەستوور و یاسا لە پێناو پاراستنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و خزمەتکردنی خەڵک و بەدیهێنانی دادپەروەری کرایەوە.