ئیمانوێل ماکرۆن و ئەحمەد شەرع بە تەلەفۆن قسەیان کرد
٥ی شوباتی ٢٠٢٥
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دەستبەکار بوونی وەک سەرۆککۆماری قۆناغی راگوزەر لە سوریا، پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع کرد و بانگێشتی وڵاتەکەی کرد.
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن هاوتا فەرەنسیەکەیەوە، ئیمانوێل ماکرۆن پێگەیشتووە و تیایدا بەبۆنەی "دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکایەتیی سوریا و ڕزگارکردنی وڵات لە ڕژێمی ئەسەد" پیرۆزبایی لێکردووە.
هەروەها ماکرۆن "پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ قۆناغی راگوزەری لە سوریا دەربڕیوە، جەختی لەسەر "هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا و ڕەخساندنی بوار بۆ گەشەکردن و بوژانەوە" کردووەتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، "هەردوو سەرۆک لەسەر بەرەوروبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنیەکان و پێویستی کارکردنی پێکەوەیی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا هاوڕابوون" و لە کۆتاییدا ماکرۆن بانگهێشتنامەیەکی پێشکەش ئەحمەد شەرع کرد بۆ وڵاتەکەی.