سعودیە و سوریا ھەوڵی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەدەن
کوردسات نیوز
٢٧ی ئایاری ٢٠٢١
٦٤٢
(بەسینە شەعبان) ڕاوێژکاری سیاسی (بەشار ئەسەد) ڕایگەیاند: ھەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی (دیمەشق و ڕیاز). دەشڵێت، ھەنگاوەکان ئەرێنی و جدیدن.
ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانیش ئاشکرای کردووە، جموجۆڵێکی خێرای دیپلۆماتی لە نێوان (دیمەشق و ڕیاز) ھاتووەتە ئاراوە و لە سەرەتای ئەم مانگەش خالید حمێدان سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی سعودیە سەردانی دیمەشقی کردووە و چاوی بە عەلی مەملوک-ی ھاوتا سورییەکەی کەوتووە و لەسەر چەند دۆسیەیەک گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن.