رێکخراوی تەندروستی جیھانی بڵاویکردەوە، ڤایرۆسە ھندییەکە بە رەسمی لە ٥٣ وڵات و ناوچەی جیھان تۆمارکراوە، زانیاریی نارەسمییشیان پێگەیشتووە کە ئەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە ٧ ناوچەی تر و بەوەش کۆی گشتی ئەو ناوچانەی ڤایرۆسەکەیان تێدا تۆمارکراوە گەیشتووەتە ٦٠ وڵات و ناوچە. 

تەندروستی جیھانی جەختیشی کردەوە لەوەی ئەو ڤاکسینانەی ئێستا بەردەستن بۆ ھەموو جۆرە جیاوازەکانی کۆرۆنا کاران، لەگەڵ ئەوەشدا داوای لە وڵاتان کرد زیاتر ھۆشدار بن لە کەمکردنەوەی رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. 

بەپێی نوێترین توێژینەوەش کە لە "ھندستان" ئەنجامدراوە، کارایی ڤاکسینەکان دژی ڤایرۆسە ھیندییەکە بەرزە، بە شێوەیەک لە کۆی ٨٥ توشبووی ئەو ڤایرۆسە تەنھا دووانیان دوای وەرگرتنی ڤاکسین رەوانەی نەخۆشخانە کراون.