(سادات ئۆناڵ) جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ھاوپەیمانی ناتۆ کە بڕیارە (١٤)ی حوزەیران بەڕێوەبچێت، (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆکی تورکیا و (جۆو بایدن) سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبنەوە و دۆسیەکانی، (ھاوکارییەکانی واشنتۆن بۆ ھەسەدە و ڕادەستکردنەوەی گیولەن بە ئەنقەرە و گەڕانەوەی تورکیا بۆ پڕۆگرامەکانی سیستمی فڕۆکەی ئێف ٣٥ و گرێبەستی کڕینی ئێس٤٠٠ی ڕووسی) تەوەری کۆبوونەوەکە دەبێت.


(ئەردۆغان)یش بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە "ھیواخوازە چاوی بە (بایدن) بکەوێت و ناکۆکییەکان چارەسەربکەن و سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندییەکان دەستپێبکەنەوە".